Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

نازانرێت بۆچی ئانتۆن لوندین سێ کەسی لەقوتاخانەکەدا کوشت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 21 december 2015 kl 16.55
لێکۆڵینەوە سەرتاییەکان چەندین پرسی بێ وەڵام لەخۆ دەگرن
(3:00 min)
Foto: TT
Foto: TT

دوو مانگ بەسەر هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر قوتابخانەی کرۆنووگۆردێن لەشاری ترۆلهێتاندا تێپەڕ دەبێت، بەڵام هەتاوەکو ئێستا چەندین پرسی بێ وەڵام بەهەڵسووڕاوەی ماونەتەوە.

پۆلیس ڕایگەیاندووە لەلێکۆڵینەوە سەرتاییەکاندا و هەتاوەکو ئێستا چەندین پرسیاری بێ وەڵامیان ماونەتەوە، بۆ نمونە تاوانکارەکە کە ئانتۆن لوندین پێتەرشۆنی تەمەن ٢١ ساڵ دەکات بەچی شێوەیەک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی بۆ کردەووە تیرۆریستییەکەی بەکار هێناوە، یاخوود پەیوەندی لەگەڵ کێدا  لە ئینتەرنێتتدا هەبووە. یان چی بووە بەهۆیی توند ئاژوویی ئانتۆن لوندین.

 جێگەی باسە دوو مانگ بەر لەئێستا ئانتۆن لوندین پێتەرشۆنی بەشمشێرێکەوە هێرشیکردە سەر قوتابخانەی (Kronogården) لەشاری ترۆلهێتان. ئانتۆن لوندین لەدەرئەنجامی ئەو تاوانەیدا سێ کەسی کوشت. ئەوانیش پێکهاتبوون لە قوتابیەک، مامۆستایەک و یاریدەدەری مامۆستایەک. پاشان ئانتۆن لوندین پێتەرشۆن لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.

 

لەو کاتەوە هەتاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوە سەرتاییەکان بەڕێوەدەچن، بەڵام بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەکان ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوانناکرێت دەرئەنجامی ئەوەیان دەستبکەوێت کە بۆچی ئەو تاوانکارە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە.

جێگەی باسە لەو ماوەی لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە نزیکەی ١٠٠ کەس لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە، هەر لەکەس وکاری ئانتۆن لوندینەوە هاتاوەکو ئەو کەسانەیش کە لە ئینتەرنێت پەیوەندیان پێوەی هەبووە.

هاوکات پۆلیس سێ هۆکاریی لای ئاشکرا بووە کە بۆچی هێرشیکردۆتە سەر ئەو قوتابخانە.

 یەکێک لەو بەڵگانە نامەیەک بووە کە ئانتۆن لوندین پێتەرشۆن لە پاش خۆی بەجێ هێشت بوو وە تیایدا ئاماژەی بەسیاسەتی کۆچی ئێستایی سوید کردووە و ناڕەزایی خۆی لەسەر ئەو ڕەوشی نیشانداوەو ڕوونیکردۆتەوە کە کۆچبەرێکی زۆر ڕوو لەسوید دەکەن. هاوکات ڕۆژ لەدوایی رۆژ ڕەوشی خانەنشینان سوید بەرەو خراپتر دەڕوات و هیچ ڕوونادات بۆی خۆی دەبێت هەڵوێست بگرێتە بەر. ئەمەش لەلایەن پۆلیسەوە وەک تاوانی ڕاسیستی و نەژادپەرستی پێناسەکراوە.

 پاشان لە کۆمپیوتەرکەیدا زانیاریان لەسەر کڕینی شمشێر و زانیاری لەسەر قوتابخانەی کرۆن گۆردێن دۆزراوەتەوە. جێگەی باسە بەشێکی زۆری قوتابیانەی لەو قوتابخانەی کرۆنووگۆردێن دەخوێنن بەڕەگەز بیانین.

هەروەها چەندین زانیاری دیکە کە ئانتۆن لوندین پێتەرشۆن بەکاری هێناوە بەردەست پۆلیس کەوتووە، بۆ نمونە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر جەنگی جیهانی دووەم و بڵاکردنەوەی بەرهەمە نەژادپەرستییەکان لە تۆڕە کۆمەڵاییەتیەکاندا.   

 ئەم بابەتە ئەمڕۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت بڵاوکردووە وە کەمێک بەر لەئێستا پۆلیس ڕایگەیاند کە ئەوان لەداهاتوودا زیاتر لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە لە ئینتەرنێدا پەیوەندیان بەئانتۆن لوندین پێتەرشۆنەوە هەبووە ئەنجام دەدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".