Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕاپرسی نوێ: پشتگیری لەپارتە حکومڕانەکان دەگاتە نزمترین ئاست

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 22 december 2015 kl 11.47
"پێدەچێت لاوازترین حکومەت بێت لەسەردەمی مۆدێرنا"
(3:48 min)
Foto: TT/SR
Foto: TT/SR

لەبەرامبەردا ڕێژەی لایەنگرانی پارتی دیموکراتەکانی سوید بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵدەکشێ و وەک یەکێک لەسێ پارتە بەهێزەکەی گۆرەپانی سیاسی سوید لەئێستادا بەسەقامگیری دەردەکەون.

لە ڕاپرسییەکی نوێدا کە کۆمپانیای ڕاپرسی نۆڤووس لەسەر ئەرکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئەنجامیداوە ئاشکرا بووە کە پارتە حکومڕانەکانی سوید واتە پارتی سۆسیال دیموکرات و پارتی ژینگە لایەنگرانیان هەتاوەکو دێت کەم دەکات و ئێستا لەئاستێکی نوێی نزمیدان.  لەبارمبەردا پارتی دیموکراتەکانی سوید ڕێژەی لایەنگرانیان هەڵکشاوەو ئەوان بەپێچەوانەوە لایەنگرانیان بەرزترین ڕێژەی هەتاوەکو ئێستا لەو کاتەوەی ڕاپرسییەکان لەسەریان ئەنجامدراوە تۆمارکردووە. ئەمەش باشترین دەرئەنجامە کە پارتی دیموکراتەکانی سوید هەتاوەکو ئێستا بۆ خۆیان تۆماریان کردووە.

 جێگەی باسە لەم ڕاپرسییە نوێیەدا پارتی دیموکراتەکانی سوید بۆ یەکەم جار لە % ٢٠ هاوڵاتیان پشتگیری خۆیان بۆ ئەم پاتە نیشانداوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پارتی دیموکراتەکانی سوید هەنگاو لەدوایی هەنگاو خۆیان وەک یەکێک لە سێ پارتە بەهێزەکەی گۆڕەپانی سیاسی سوید نیشاندەدەن و  ڕیشک دائەکووتێ.

 هاوکات ڕێژەی لایەنگرانی پارتە حکومڕانەکان  بۆ یەکەم جارە کە بەم ئاستە لەماوەیەکی دوور و درێژدان بەکەمی بگات دەردەکەوێت ، بۆنمونە پارتی سۆسیال دیموکرات ئەمڕۆ تەنها لە % ٢٥،٣ لایەنگریان لێدەکرێت و پارتی ژینگەش تەنها لە % ٥،٨ پشتیگریان لێدەکرێت.

ئەگەر ئاوڕێك لەدەرئەنجامی لایەنگرانی پارتەکانی دیکەی نێو پەرلەمانی سوید بدەیەنەوە ئەوا گۆڕانکاری زۆر بەراورد بەپێشووتر بەدیی ناکرێت. بۆ نمونە پارتی چەپ کەمێک لایانگرانی زیادیکردووە بەڵام زۆرنا. لەنێو هاوپەیمانی ڕاستەکاندا کە چوار پارت پێکی دەهێنن تەنها پارتی لیبراڵەکان بەشێوەیەکی دیار دەنگەکانیان زیادیکردووە، ئەوانی دیکە واتە پارتی ناوەڕاست، پارتی مۆدیراتەکان و پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان بەراورد بەپێشووتر گۆرانکارییەکی ئەوتۆیان کە جێگەی باس بێت پێوە دیارنییە. بەڵام جێگەی ئاماژەیە کە پارتیی مەسیحییە دیموکراتەکان لە ئێستادا لەژێر بەربەستی هاتنە نێو پەرلەمانەوەن.

 تۆماس موێلەر پرۆڤیسۆرە لەبواری زانستی سیاسیدا لەزانکۆی ستۆکهۆڵم. موێلەر تیشدەخاتە سەر هۆکاری هەڵکشانی ڕێژەی لایەنگرانی پارتی دیموکراتەکانی سوید و دەڵێت.

  - پرسێک کە پارتی دیموکراتەکانی سوید خاوەنداریێتی لەسەر نیشاندەدات پرسی کۆچ و کۆچبەرانەو ئەم پرسەش ماوەیەکە زۆرترین بایخی پێدەدرێت. لەدەرئەنجامیشدا بەبەرژەوەندی پارتی دیموکراتەکانی سوید کۆتایی هاتووە.

تۆماس موێلەر ئاماژەی بەوەشکرد کە دەرکەوتنی ئەم ئامارە نزمەی لایەنگرانی پارتە حکومڕانەکان، نیشانەی ناڕەزایی هاوڵاتیان بەرامبەر حکومەتە بەتایبەت لەرووی چالاک نەبوونەیانەوە. هاوکات ئاماژەکردنێکیشە بەو دۆخە لاوازە پەرلەمانییە کە بەرەی سوورو سەوزەکان واتە حکومەت بەبێ پارتی چەپ پیایدا تێپەڕدەبێ. موێلەر لەم ڕوانگەیەوە دەڵێت.

 -  ئێمە حکومەتێکی لاوازمان هەیە، ئەمەش هۆی سەرەکی ئەو ئامارە نزمەی لایەنگرانە، پێدەچێت کە لاوازتیرن حکومەتمان لەسەردەمی مۆدێرنا هەبووبێت. ئەمە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە لەنێو پەرلەماندا پارتە حوکمڕانەکان پلەیەکی لاوازیان هەیەو لەناوخۆشدا سەبارەت بەپرسە یەکلاکەرەوەکان کێشەیی گەورەیان هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".