Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆنترۆڵکردنی ناسنامە دەبێتە کێشە بۆ منداڵانی بەتەنها هاتوو

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 23 december 2015 kl 11.43
"ئەوانەی ناسنامەیان پێنییە ڕوو لەوڵاتانی دیکە بەکەن"
(4:06 min)
Foto: Stig-Åke Jönsson / TT
Foto: Stig-Åke Jönsson / TT

لە چواری مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٦ وە کۆنترۆڵی ناسنامە لەسەر سنوورەکانی سوید دەستپێدەکات.

لەکاتی جێبەجێکردنی ئەم ئەرکەشدا چەندگرووپێکی تایبەت  لە کۆچبەران کێشەی زۆریان بۆ دێتە پێشێ، ئەوانیش منداڵانی بەتەنها هاتووە. بەپێێ ئامارێکی دەزگایی کۆچ کە بەردەست بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت کەوتووە تیایدا هاتووە  کە ئەو منداڵانەی لە وڵاتانی هەژارەوە ڕوو لەسوید دەکەن بەشێوەیەکی تووند ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەو منداڵانە لەزۆربەی حاڵەتدا ناسنامە یان هەڵگری هیچ بەڵگەنامەک نین کاتێک دێنە سوید،  ئەگەر لەداهاتووشدا واتە لەدوایی چواری مانگی یەکەو ڕوو لەسوید بکەن ئەوا لەسەر سنوور ڕێگەی هاتنە ناوەوەیان پێنادرێت.

جێگەی باسە کۆنترۆڵکردنی پاسپۆرت و ناسنامە لەکاتی گەشتکردن بەشەمەندەفەر، ئۆتۆبووس، کەشتی نەفەرهەڵگرو تەنانەت ئۆتۆمبێلی تایبەتیشدا ئەنجامدەدرێت. لەم ساڵادا واتە ٢٠١٥ هەتاوەکو ئێستا بەگشتی زیاتر لە ١٥٠٠٠٠ کۆچبەر هاتوونەتە سویدو داوایی مافی پەنابەریان کردووە، لەکۆی ئەم ڕێژەیە بەپێێ دەزگای کۆچ لەکاتی داواکردنی مافی پەنابەریدا لەپێنج پەناخواز چواریان  ناسنامەیان پێنەبووە وتەنها یەکێکیان بەڵگەنامەی پێبوو.

بەڵام جیاوازی زۆر لەنێوان ئەو وڵاتانەی مندڵەکان لێیانەوە هاتوون بەدییدەکرێت، بۆ نمونە وڵاتی سوریا بەهۆی ئەوەی کە پێشووتر دەوڵەتێک بووە زۆربەی ئەو منداڵە سوریانە بۆ سوید دێن ناسنامەیان پێییە، لەبەرامبەردا ئەوانەی لەوڵاتانی وەک ئەفغانستان، سۆماڵیا و ئێریتریاوە هاتوون لەزۆربەی حاڵەتدا ناسنامەی یان هێچ بەڵگەنامەیەکیان پێننیە و ناتوانن پشتڕاستی بکەنەوە کە هاوڵاتی چی وڵاتێکن.ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم یاسا نوێیە بەتوندی منداڵانی بەتەنها هاتوو دەگرێتەوە.

جێگەی باسە ئەمساڵ ٢٥٠٠٠ منداڵی بەتەنها هاتوو کە داوای مافی پەنابەریان لەسوید کردووە خۆیان بەهاوڵاتی ئەفغانستان لەقەڵەم داوا، بەڵام لەو ٢٥٠٠٠ تەنها ١٨ منداڵیان ناسنامەو بەڵگەنامیان پێبووە و ڕادەستی دەزگایی کۆچی سویدیان کردووە.

کاتەرینا نیبێری سەرپەرشتیاری پێنج منداڵە کە لەئەفانستانەوە هاتوون. هاوکات وتەبێژی ڕێکخراوی سەراسەری چاودێران و سەرپرشتیارانە  (Riksföreningen gode män vårdnadshavare). نیبێری ئاماژەی بەهۆی نەبوونی ناسنامەی ئەو منداڵانەی بۆ نمونە لەئەفغانستانەوە دێن دەکات و دەڵێت.

  -  لە ئەفغانستان فەرمانگەیەکی ناوتومارکردنی دانیشتووان کەجێگەی متمانەبێت نییە و باش کار بکات نیە. لەماوەی ئەو چوار ساڵەی من لەم بوارەدا کارمکردووە، چاوم بەهیچ منداڵاێک کە لەئەفغانستانەوە هاتبێت و هەڵگری ناسنامەبێت نەکەوتووە.

 وەزیری کۆچی سوید مۆرگان یوهانسۆن ڕایگەیاندووە کە ئەوە لەوە ئاگاردارە بەشێكی کۆچبەران زیاتر ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە، جێگەی باسە کە یوهانسسۆن ئاماددەی لێدوان بۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆن نەبووە، بەڵام لەڕێگەی سکرتێرەوەکەوەی پەیامێکی ناردووە ڕوونیکردۆتەوە و ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی.

" وڵاتی سوید لەساڵی ٢٠١٥ دا لەنێو هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا تاکە وڵات بووە کە زۆرترین ڕێژەی منداڵی بەتەنها هاتووی وەرگرتووە. ئەم ئەرکەی ئێستاش کە حکومەت وەک چارەسەر دەهێنێتە ئاراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەوشەکەیە. هاوکات ئەم کارانەمان بۆ ئەوەیە کە ڕووبەڕووی هەمان قەیران کە پایزی ئەمساڵ دووچارمان هات نەبینەوە ئەوا ئەو هەنگاوانە دەنێیین. جێگەی باس ڕێژەی کۆچبەران کە ڕوو لەسوید دەکەن دەبێت کەم بکات و لەو ڕووەشەوە ئەو کەسانەی ناسنامەیان پێنیە با ڕوو لەوڵاتانی دیکە بکەن. ئەم یاسایە هەموو کۆچبەرێک دەگرێتەوە و ڕوو بەڕووی هیچ گرووپێکی تایبەتی کۆچبەران نەکراوەتەوە".

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".