Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆنترۆڵی ناسنامە لە نێوان سوید و دانیمارک ئەمشەو دەستی پێکرد

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 4 januari 2016 kl 10.32
کۆنترۆڵی ناسنامە تووندتر کرا
(2:33 min)
 Foto: Johan Nilsson/TT.
wêne: Johan Nilsson/TT.

ئەوجار ئوتووس، شەمەندەفەر و کەشتییەکانیش لە نێوان دانیمارک و سوید کۆنترۆڵ دەکرێن. ئەو کەسانەی بێ ناسنامە هاتووچۆ دەکەن ڕێیان پێدەگیردرێت و ئیزن نادرێن لە دانیمارکەوە بپەڕنەوە ئەمبەر بۆ سوید.

کریستینا ڕاسموسەن، هەواڵنێری ڕادیۆی دانیمارک ئەم بەیانییە زوو لە ناو یەکێک لە شەمەندەفەرەکاندا ئامادە بوو، وتی تا ئێستا دۆخەکە ئارام بووە و کەس بێ ناسنامە سوار نەبووە، هەر بۆیە هیچ کەسیش داوای مافی پەنابەریی نەکردووە. ڕاسموسەن پێی وایە کاردانەوەی ئەم کۆنترۆڵانە دواتر دەردەکەوێت. چوونکە پێ دەچێت کۆنترۆڵکردنەکان ببنە هۆی دواکەوتنی هاتووچۆکان. لەوانەیە هەندێک کەس بۆ ئەوەی دوا نەکەون، زیاتر بە ئۆتۆمبێل هاتووچۆ بکەن و ئەمەش ببێتە هۆی ترافیکی زیاتر. شیرکەتەی ئوتوبوس و شەمەندەفەرەکان خۆیان دەبێت کۆنترۆڵەکان بکەن و هەموو هاتووچۆکان تۆمار بکەن. ئەمەش بووەتە هۆی تووڕەی لە ناو کۆمپانیاکاندا، چونکە جارێ شێوەی کارەکان بۆ زۆر لایەن ناڕوونن. بۆ نموونە بەرپرسی بەشی چاپەمەنیی شیرکەتی سڤێبوس کە ڕۆژانە چەند جار لە نێوان سوید و شیۆپەنهامن لێ دەخوڕێ بە تووندی لەم ئاڵۆزییە ڕەخنە دەگرێت. لەم دۆخەدا هەدنێک کەس ناچار دەبن بە ناسنامەی ساختە خۆ بگەیەننە سوید و دیتنەوەی ئەم ناسنامە ساختانەش بۆ کۆمپانیاکان کارێکی ئەوەندە ئاسان نییە پراکتیزە بکرێت، بە ڕای بیۆرن ڤەستەربەری بەڕیوەبەری گشتیی لە شیرکەتەکانی شەمەندەفەر.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".