Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دانمارک بەرەو ئاڵمانیش کۆنترۆڵی ناسنامەی دەست پێکرد

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 4 januari 2016 kl 13.34
Foto: TT /AP
Lars Løkke Rasmussen, Foto: TT /AP

لە دوای رێکەوتنەکەی دانمارک و سوید لە بارەی کۆنترۆڵی ناسنامە، ئەم نیوەڕۆیە دانمارک کۆنترۆڵی کاتیی بەرەو ئاڵمانیش دەست پێکرد.

ئەمە بە پێی وتەی سەرۆکوەزیری وڵاتەکە لیۆکە ڕاسموسەن. لە سەرەتاوە ئەم کۆنترۆڵانە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ئەنجام دەدرێن و پێ دەچیت دوای ئەوەش دیسان کاتەکەی درێژ بکرێتەوە. ڕاسموسەن هەروەها لە کۆنفەرانسە چاپەمەنییەکەدا وتی، بە هۆی کۆنترۆڵی نێوان سوید و دانیمارک، پەناخوازنی تازە بۆ سوید کەم دەبنەوە. ئێمەش نامانەوێت دانیمارک ببێتە دوا مەنزڵگای پەناخوازان. هەر بۆیە بڕیارمان داوە کۆنترۆڵ بەرەو ئاڵمانیش زیاد بکەین و ئەمەش زەنگێکە بۆ یەکێتی ئەوروپا، کە سنوورە دەرەکییەکانی ئەوروپا بپارێزێت.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".