Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i Skogsbo och räddningsledaren uppmanar alla som befinner sig i området att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på Sveriges Radio P4 Dalarna.
(Publicerat idag kl 17.31)

کۆنتڕۆڵی ناسنامەکان جێگەی ڕەخنەن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 5 januari 2016 kl 12.43
کۆنتڕۆڵی ناسنامە
(2:40 min)
Johan Nilsson / TT
Wêne: Johan Nilsson / TT.

کۆرنترۆڵکردنی ناسنامەی مرۆڤەکان لە چەند لاوە کەوتووەتە بەر ڕەخنە، بۆ نموونە شیرکەتەکانی هاتووچۆ کە نازان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەندێک ناسنامە بکەن. هەندێک لە ناسنامەکان ساختەن، یان بە زمانێکی جیاواز نووسراون و بۆ کارمەندەکان ناخوێنرێنەوە.

کریستەل گریپ لە شیرکەتی (Swebus) نیگەرانە کە هەندێک هەڵەی کاریی بکرێت. چوونکە کارمەندەکان هیچ شارەزاییەکیان نییە و دەزگای پۆلیس تەنها ڕایگەیاندووە کە ناسنامەکان دەبێت وێنەیان پێوە بێت، بۆیە ئەمە زۆر ناڕوونە. شیرکەتی (Swebus) بۆ نموونە هەموو پاسپۆرتێکی سۆمالیایی پەسەند کردووە، کەچی دەزگای کۆچی سوید بەڵگەکانی سۆمالیا ڕەت دەکاتەوە و ئەو پاسپۆرتانەی دوای ساڵی ٩١ دەرکراون بڕواپێکراو نین. کریستەل گریپ دەڵێت بە داخەوە کارمەندەکانی ئێمە شارەزایی خوێندنەوەی بۆ نموونە پاسپۆرتە ئەفغانییەکانیان نییە کە بە زمانی دەڕی نووسراون، یان پاسپۆرتە ئێریتریایەکان. کەچی ئەگەر دەرکەوێت کۆمپانیاکان هەڵەیان کردووە و کەسێکیان بە هەڵە بەرداوە، ئەوە ڕیسکی ئەوەی هەیە شیرکەتەکە بۆ هەر نەفەرە و ٥٠ هەزار کرۆن غەرامە بکرێت.  ئیتر بۆ ئەوەی شۆفیر پاسەکان هەڵە نەکەن ناچارن زیاتر لە بەڵگەکان بکۆڵنەوە و دەبێتە هۆی بێزاریی میسافیرەکان. جێی باسە شیرکەتی دیکەی وەکو سەکیوریتاسیش ڕەخنە و گلەییان لە ڕێسا ناڕوونەکان هەیە، هەر بۆیە ئەرکی کۆنترۆڵکردنی ناسنامەکانیان بە ئەستۆ نەگرتووە.  کاتێک دوێنێ سوید دەستی بە کۆنترۆڵی ناسنامە کرد، دانیمارکیش لە سەر سنووری ئاڵمان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دەستی بە کۆنترۆڵ کرد و هەروەها ئاڵمان بە ڕووی وڵاتی ئوتریشدا دەستی بە کۆنترۆڵ کردووە. ئەمەبەش بە ڕای پرۆفیسۆر پێو هانسەن لە زانستگەی لینشیۆپینگ کاریگەری دەکاتە سەر ئەو چوڵە و بازاڕە ئازادەی کە لە یەکێتی ئەورووپادا ساڵانێکە کاری بۆ دەکرێت و هەڕەشەیە لە سەر ئابووری ناوخۆی یەکێتی ئەورووپا.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".