Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمەکی شارەوانییەکان بۆ کرێی ڕەش دەڕوات

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 8 januari 2016 kl 11.45
"چارەسەری دیکەمان لەبەردەستدا نییە'
(4:26 min)
Foto: TT
Foto: TT

کەمووکوڕیی خانووبەرە لەسویدا بووە بەهۆیی گەشەکردنی بەکرێدانی خانووی دەستی دوو لەبازاڕی ڕەشدا. بەتایبەت بەو کەسانەی کەتازە هاتوونەتە سوید و هاوکات مافی پەنابەریان پێدراوە.

لەزۆربەی حاڵەتەکاندا گرووپە تاوانکارەکانن کە لە پشت ئەمکارەوەن، ئەمە بەپێی دەزگایی خانووبەرەی سوید (Boverket) کە لەدواین لێکۆڵینەوەیدا ئاشکرایکردووە. هاوکات دەزگایی خانووبەرەی سوید (Boverket) لە لێکۆڵینەوەکەیدا هەستاوە بەئەنجامدانی گفتووگۆکردن لەگەڵ چەندین پەنابەری تازە هاتوودا و زۆربەی هەرزۆریان ئەم کارەیان پشتڕاستکردۆتەو. 

جێگەی باسە کە کەسانی تازە هاتوو لێرەدا مەبەست لەو پەنابەرانەی کە مافی پەنابەریان پێدراوەو کۆمەکی ئابووری کۆمەڵایەتی (Försörjningsstöd) یان پێدەدرێت. وتووێژەکانی دەزگایی خانووبەرە لەگەڵ ئەو کەسانەدا لەڕێگەی  دەزگایی کاردیتنەوە، (Arbetsförmedlingen) دەزگایی کۆچ (Migrationsverket)، شارەوابییەکانەوە ئەنجامدراوە.

ئەو کەسانە باسیان لەوە کردووە کە لەڕێگەی بازاڕی ڕەشی بەکرێدانی خانووبەوەوە زۆربەی هاوڵاتیان خانوویان دەستدەکەوێت، بەڵام زۆر گرانە.  میکایل نیلسۆن لێکۆڵەرەوەیە لەدەزگایی خانووبەرەو ئاماژەبەوە دەکات کە هیچ چارەسەرێکی دیکە لەوە زیاتر لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی بتوانرێت خانوو بۆ ئەو هاوڵاتیانە دابین بکەین و لەوڕانگەیشەوە  کۆمەکی شارەوانییەکان  بۆ بازاڕی ڕەش دەڕوات . هاوکات تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە لە ئەم کارەیان هەرچەند نایاساییە، بەڵام ڕووی ئابوورییەوە زۆر هەرزانترە و دەڵێت.

  - مرۆڤ لێرەدا هەست بەوە دەکات کە هیج چارەسەرێکی دیکە بۆ ئەو خێزان و کەسانەی کە بێ خانوون لەبەردەستدا نیە. هاوکات زۆر گران دەکەوێت کە ئێمە هاوڵاتیان لە هووتێل و خانەی ڕاێبواران یان کاروانسەرا جێگە بکەینەوە.

 بۆیە ئیدی دەبێت چاوپۆشی بکەین. لەبەر ئەوەی  ناشبێ لەو کەسانەگەڕێین لەسەر شەقامەکان ژیان بەسەربەرن. لەم حاڵەتەیشدا ناچاردەبین پارەی باج کە لەهاوڵاتیانی وەدەگرێت بەکرێی خانووی دەستی دووی کە ڕەشە بدەین و ئەمکارەش لەبەرژەوەندی گرووپا تاوانکارەکاندایە.

میکاین نیلسسۆن ئەوەشی نەشاردەوە کەدەکرێت ئەو پارەی بۆ کۆمەکی ئابووری کۆمەڵایەتی تەرخاندەکرێن بکەونە دەست تاوانکراوانەوە کە لەزۆربەی حاڵەتدا ئەوانن خانووی دەستی دوو بەڕەش بەکرێ دەدەنەوە.

 لەلایەن چەندین شارەوانی سویدەوە ئەم جۆرە تاوانە پشتڕاستکراوەتەوە. هاروەها ڕوویداوە کە کە کەسانی تازەهاتوو خانوویان بەدەستی دوو بەکرێ گرتووە و  فەرمانبەری دەزگای خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی (Socialtjänsten) لەلای ڕوونبووە کە گرێبەستی خانووەکە ڕەشە، واتە نایاساییە، بەڵام چاوپۆشی کردووەو کۆمەکی هاوڵاتییەکای پەسەندکردووە.

 جێگەی تیشک خستنەسەر کە لەێرەدا دەزگایی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی (Socialtjänsten)  بەپێی یاسا مافی ئەوە نییە لێکۆڵینەوە لەسەر گرێبەستەکان بکات.

 بەپێی لێکۆڵینەوەکەی دەزگایی خانووبەرە ئەو جۆرە تاوانە ڕێکخراوە، لەبەر ئەوەی لەکاتی ئەنجامدانیدا کەسانی تایبەت کاری لەگەڵدا دەکەن، بۆ نمونە بەشێوەیەک داڕێژراوە کە کرێ خانووەکە زۆرگرانەو ئەو کەسەی خانووەکەی بەناوەیە بژێوی ژیانی لەسەر بەکرێدانیی خانووەکەی بەدەستی دوو دابین دەکان و بەزیادیشەوە پارەوە دەرگرێت.

 مارینا ئولسۆن بەڕێوەبەری بەشی ناوچەیی ئانگرێدە لە شارەوانی یۆتۆبۆری. ئولسۆن ئەم کارە پاشتڕاست دەکاتەوە و بەم شێوە ئاماژەی دەکات دەڵێت.

 -  ئەمە کارێکە کە ڕێژەیەکی زۆر لە هاوکارانمان لەم بەشەی شارەوانییەکادا ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبینەوەو جێگەی گوومانمانە، بەبێ ئەوەی جەخت لەسەر ڕاستبوونەوەی بکەین. لەڕاستیدا ئەوە کێشەیەکی گەورەیە کە ئەوان توانیویانە بازاڕێکی ڕەش لەم بوارەدا بۆخۆیان دابین بکەن و لەبەر بەرژەوەندیی گرووپە تاوانکاراەکاندا بێت، بەڵام کێشە بنەڕەتییەکە نەبوونی ڕێژەی پێویست خانووە کە ئەم دۆخەی هێناوەتە ئاراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".