Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هەژماری سکاڵاکان دەربارەی دەستدرێژی جنسی هەر زۆرە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 14 januari 2016 kl 10.09
هەژماری سکاڵاکانی سێ ساڵی ڕابردوو بە بەراورد لەگەڵ ١٥ ساڵی ڕابردوو، دوو قات بووە
(1:09 min)
Foto: TT.
Foto: TT.

بە پێی ئاماری ناوەندی پێشگرتن لە تاوان، لە ساڵی ٢٠١٥ دا، هەر وەک ساڵی ٢٠١٣، سكاڵاکان لە سەر دەستدرێژی جنسی زۆر بوون و نزیک ٧٦٠٠ سكاڵا تۆمار کراون.


لە ساڵی ٢٠١٤  دا ریکۆردێکی نوێ تۆمار کرا و نزیک ٩٠٠٠ کەس سكاڵایان تۆمار کرد.

هەژماری سکاڵاکانی سێ ساڵی ڕابردوو، بە بەراورد لەگەڵ ١٥ ساڵی ڕابردوو، دوو قات بووە.

فێلیپێ ئێسترادێ مامۆستای تاوان ناسی لە زانکۆی ستۆکهۆڵم پێی وایە کە یەک لە هۆکارەکانی زۆر بوونی ئەو یەکە ئەوەیە کە ئاستی زانیاری کۆمەڵایەتی لە پەیوەندی لەگەڵ تاوانە جنسییەکان زۆرتر بووە.

ئەو دەڵێ: "ڕەنگە ئەوە نیشاندەری پێشکەوتنێکی پۆزێتیڤ بێت کە ئاستی تە حەمول نەکردنی ئەو شتەی کە پێی دەڵێین تاوانی جنسی دابەزیوە و بەرپرسان زۆرتر بەسەر دەکرێنەوە. سەڕەڕای ئەوەش، زۆر ڕوودای تریش هەن کە بەرپرسان لێی ئاگادار ناکرێنەوە."

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".