Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەستدرێژیی جنسی لە ڕێگەی ئینتێرنێتەوە؛ دادگا دەستی پێکرد

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 14 januari 2016 kl 11.01
لەو کەسە دا بەسەدان خاوەن کێشە سكاڵایان کردووە. تەمەنیان لە نێوان ٥ تا ١٤ ساڵە.
(1:12 min)
 Foto: Fredrik Sandberg/TT.
Foto: Fredrik Sandberg/TT.

ئەمڕۆ لە دادگای سەرەتایی ئاتووندا لە سوللێنتوونا، لێکۆڵێنەوە سەبارەت بە دەستدرێژیی جنسی بۆ سەر سەدان منداڵی ژێرتەمەن دەست پێدەکات. ئەم دەستدرێژییە لە ڕێی ئینتێرنێتەوە ڕوویداوە.

ئەمە یەکەم جارە کە دادگایێکی ئاوا گەورە لە پەیوەندێ لەگەڵ دەسترێژی جنسی لە سەر ئینتێرنێتەوە بەڕێوە دەچێ. خاڵی جێگەی سرنجیش ئەوەیە کە كێشه‌دارەکان تەمەنیان زۆر کەمە و مناڵترینیان تەنیا پێنج ساڵی تەمەنە.

توماس ماتسۆن، پارێزەری گشتی لەو بارەوە دەڵێت:" لەو کەیسە دا بەسەدان خاوەن کێشە سكاڵایان کردووە. تەمەنیان لە نێوان ٥ تا ١٤ ساڵە. پیاوێک لە ڕێی ئینتێرنێتەوە ئەوانی دووچاربوو کردووە. ئەویش لە ڕێگەی ئەپێکەوە بە ناوی KIK. ئەو پیاوە لەو ڕێگەوە داواکاری جنسی لەو مناڵانە کردووە و پاشان داوای لێکردوون وێنەی خۆیانی بۆ بنێرن."

ئەو پیاوە هەروەها داوای لەو مناڵانە کردووە تا کردەوەی جنسی لە سەر خۆیان تاقی بکەنەوە.

بەو هۆیە کە زۆربەی مناڵەکان تەمەنیان ژێر ١٥ ساڵە، بۆ شاهیدی دان لە دادگاکە دا بەشداری ناکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".