Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"کۆچبەری و پەناخوازیی، گرینگترین پرسەکانن"

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 14 januari 2016 kl 14.21
لە سەدا ٤٦ ی خەڵکی سوید: سیاسەتمەداران ئەولەویەت بدەن بە پرسی پەناخوازیی
(0:41 min)
Foto: TT
Foto: TT

بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ڕۆژنامەی داگێنس نی یەتتر بڵاو بۆتەوە نزیکەی نیوەی خەڵکی سوید پێیان وایە کە سیاسەتمەداران دەبێ هەموو وزەی خۆیان بەکار بهێنن بۆ ئەوەی کە پرسی پەناخوازیی و پرسی کۆچبەریی چارەسەر بکەن.

لە سەدا ٤٦ ی خەڵکی سوید پێیان وایە کە سیاسەتمەداران پێویستە ئەولەویەت بدەن بە پرسی پەناخوازان و کۆچبەریی. لە سەەدا ٧ پێیان وایە کە سیاسەتمەدارەکان پێویستە گرینگی بدەن بە پرسی مەکتەب و خوێندن.

بۆ ئەو توێژینەوەیە لە مانگی دێسامبر دا لەگەڵ ١٢٠٠ کەس گۆتوبێژ کراوە. پرسیارەکە ئەوە بووە: دەتوانی باسی پرسێکی بکەی کە پێویستە سیاسەتمەدارەکان زۆرترین گرینگی پێ بدەن بۆ ئەوەی چارەسەری بکەن؟

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".