Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەندیکای (Kommunal) دووڕوویی و ساختەبازیی لێ دەرکەوت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 15 januari 2016 kl 10.16
بەدناویی سەندیکای کۆمۆنال
(2:44 min)
Annelie Nordström och Anders Bergström står bakom två bord med mikrofoner. Foto: Annika Digréus/Sveriges Radio.
Kommunals presskonferens. Foto: Annika Digréus/Sveriges Radio.

لەدوای بەدواداچونێک لەسەر سەندیکای (Kommunal)  بەرپرسی سەندیکاکە ئانەلی نوردستریۆم ڕایگەیاند، کە بەرپرسی بەشی ئابووری و جێگری بەرپرسی سەندیکاکە واز لە کار دێنن.

سەندیکای (Kommunal) بە ڕاسپاردەی ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادەت ئەم لێکۆڵینەوەی ئەنجام دا. لە لێکۆڵینەوەکە دەرکەوت کە سەندیکای کۆمۆنال لە ڕیگەی شیرکەتی وەک لیران کۆنفەرەنس چەنددین ڕێستورانتی بەناوبانگ و بەرچاویان بەڕیوە بردووە. لەم ڕێستورانتانە بەرنامەگەلی وەک، نمایشیی سێکسی، جێژنی گەورە و پڕ لە مەیخواردنەوە بەڕێوەچووە. سەندیکاکە هەروەها خانووی هەرزان و سەفەری خۆرایی بۆ سەرانی سەندیکاکە دابین کردووە. بەرپرسی بەشی ئابووری سەندیکای کۆمۆنال ئاندەرش بەریستریۆم بە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی ووت ئەمانە هەموو سەرمایەگووزارین بۆ داهاتوو، بەڵام تێدەگەم گەرئیستا ئەندامەکانمان بێباوەڕن بەرامبەرمان.

یەکێک لەو ئەندامە تووڕانە هاجەر سوجودینیا کە لە شاری ئۆرێبرو وەک بنپەرەستار Undersköterska کار دەکات و ئێستا داوا دەکات بەرپرسی گشتی سەندیکای کۆمۆناڵ ئانەلی نوردسترێۆم واز لە کار بهێنێت. جێی باسە  ئانەلی نوردسترێۆم و ئاندەرش بەریستریۆم، هەردوویان بۆ مەبەستی شەخسی جێگا و خانووەکانی کۆمۆنالیان بە کار هێناوون بێ ئەوەی پارە بدەن. ئانەلی نوردستریۆم ئەمڕۆ لە پەیامەێکی چاپەمەنیدا رایگەیاند، کە ئەو هەڵەیە بە زووترین کات ڕاست دەکرێتەوە.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".