Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سێپۆ دەخوازێ دەستڕەسی بە کەیسی پەناخوازان هەبێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 15 januari 2016 kl 12.39
Säposkylt. Foto: Maja Suslin / TT
Foto: Maja Suslin/TT

دەزگای ئاسایشی سوید، سێپۆ دەڵێت کە ئەوان لە فریا ناکەون لە سەر هەموو هەڕەشەکان لێکۆڵینەوە بکەن، هە ربۆیە داواکارن کە دەسترەسی ڕاستەوخۆیان هەبێ بە سیستەمی دیجیتاڵی دەزگای کۆچ. بەڵام ده‌زگای پشكێنه‌ری زانیاریی تۆماركراو،  دەڵێت ئەو یەکە مەترسیی زۆر ساز دەکات.

ئەو دەزگایە هەندێک داواکاری هەیە. بۆ وێنە دەڵێ کە بۆ ئەوەی دەزگای کۆچ و دەزگای ئاسایش بتوانن گۆڕینەوەی زانیاری بکەن، پێویستە سەروەریی کەسایەتی تاکەکان بپارێزن.

لە ساڵی ٢٠١٥ دا دەزگای ئاسایش چوارقات زۆرتر لە ساڵی پێشووتر چۆتە ناو کەیسەکانی پەناخوازان. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ وەی کە دەزگای داد داوای لە سێپۆ کردووە تا سەبارەت بە هەندێک لە پەناخوازان لێکۆڵینەوە بکات؛ لەبەر ئەوەی کە گوومانی ئەوە هەبووە کە ڕەنگە ئەو پەناخوازانە پەیوەندییان بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە هەبووبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".