Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

١٤٠٠ ئەندامی سەندیکای سە ربە شارەوانێکان دەست لە کار دەکێشنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 15 januari 2016 kl 14.59
: "پێم وایە ئەوە ڕیسواییە کە ئەو کەسانەی کە دەنگیان پێ دراوە، پاشان کایە بە پار
(1:43 min)
Foto: TT Montage: Sveriges Radio
Foto: TT Montage: Sveriges Radio

لە نێو لقەکانی سەر بە شارەدارییە ناوچەییەکان، بێ هیواییەکی زۆر هەیە. تەنها لە دوێنێوە  ١٤٠٠ ئەندام، ڕیزەکانی یەکێتی سەندیکایییان بەجێ هێشتووە. ٧٠٠ کەس ئەمڕۆ و ٧٠٠ کەسێش ڕۆژی ڕابردوو لە ڕیزەکانی یەکێتی سەندیکایی هاتوونەتە دەر.


دەمڕاستی هەریەداڵێن لە یەمتلاند، ریکارد ماتسۆن دەڵیت: "مرۆڤ بێ هیوا دەبێ. چۆن دەکرێ لە ڕێکخراوەیەک کە نوێنەرایەتی کەسانی مووچە نزم دەکات، شتی وا ڕوو بدات؟"

ڕادیۆی سوید لەوبارەوە لەگەڵ چەندین کەس قسەی کردووە. تۆببێ یۆنسۆن لە کریستیەنستاد، کە ١٤ ساڵ لە سەندیکا کاری کردووە، دوێنی هاتە دەرەوە.

ئەو دەڵێت: "پێم وایە ئەوە ڕیسواییە کە ئەو کەسانەی کە دەنگیان پێ دراوە، پاشان کایە بە پارەی ئەندامەتی ئێمە دەکەن".

ئەو دەڵێت کە تێناگات سندووقدار ئاندێش بەریسترۆم بە هۆی ریسوایی دەستی لەکار کێشاوە چۆن ١.٨ ملیۆن کرۆنی پارە وەرگرتووە.

"ئەو دەبوایێ مەجبور کرابا کە هەموو پارەکە بگەڕێنیتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە تووش بوون".

ئالێیاندرۆ ساڤیەدێس  لە بەڕێوبەرایەتی سەندیکای ئومێیۆ دەڵێت: "تەنیا یەک لایەن دەتوانێ سوودمەند بێت لە هاتنە دەرەوەی ئەندامەکان لە سەندیکا، ئەویش خاوەنکارە. ئێمە دەبێ زۆر بین بۆ ئەوەی بتوانین بەهێز بین.".

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".