Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕۆژانی فادیمە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 18 januari 2016 kl 09.55
ئیگێمان: هێشتا توندوتیژیی بە پاساوی شەرەف هەر ماوە
(3:40 min)
fadimedagarna
1 av 2
گاڵای یادی فادیمە شاهینداڵ
fadimedagarna
2 av 2
ئەندەرش ئیگێمان، وەزیری ناوخۆی سوید

لە چواردەهەمین یادی فادیمە شاهینداڵدا و لە چوارچێوەی چەندین چالاکیدا، دوێنێ لە ستۆکهۆلم گاڵایەک ڕێک خرا.

 

گاڵاکە بە وتارەکەی فادیمە دەستی پێ کرد کە ساڵیک بەر لە کوژرانی، لە پەرلەمانی سوید ساڵی 2001  لە سیمینارێکدا پێشکەشی کرد. لەو وتارەدا فادیمە داوا لە ئامادەبووان و کۆمەڵگە دەکات دەکات پشت لەو کچە بیانیانە هەڵنەکەن کە داوای مافی ئازادی ژیان و هەڵبژاردنی هاوسەر دەکەن.

لە ڕۆژانی یادی فادیمەدا لە 17 ئەم مانگەوە تا 18 ی فێبریواری چەندین چالاکی و سیمینار بەڕێوە دەچێت، لە چوارچیوەی ئەو کارو چالاکیانەدا کە بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی گشتیی هەرگیز پێلا و فادیمە لە یاد مەکەن، ڕێکخراوی (GAPF) دوێنێ بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید ئامادەی ئەو گالایە بوو کە لە هۆڵی بانش (Berns) لە ناوەڕاستی ستۆکهۆلم بەڕێوە چوو.

یەکێک لە بەشداربووانی ئەو گاڵایە وەزیری ناوخۆی سوید ئەندەرش ئیگێمان بوو، ئیگێمان وەزیری ناوخۆی سوید بۆ بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید دەڵێت، یادکردنەوەی فادیمە و ڕێکخستنی گاڵای لەم شێوەیە گرنگە، چونکە هێشتا پرسی زۆر ماون کە دەبێت کاریان لەسەر بکرێت و زیندوو رابگیرێن، پرسی وا ماون کە دەبێت بوێرین گفتوگۆیان لەسەر ساز بدەین و زانیاریان لەبارەوە بڵاو بکەینەوە. زانیاریی بدرێتە فێرگا و دەستە و بەرپرسانی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها پۆلیس و بواری یاسایان لێ ئاگادار بکرێتەوە.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە سوید چەندە لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە پاساوی شەرەف هاتۆتە پێش، وەزیری ناوخۆ دەڵێت، سوید لەو بوارەدا پێشکەوتنێکی باشی بەخۆوە بینیوە، چەند یاسایەک لەو پەیوەندەدا خراونەتە کار، بەڵام هێشتا کاری زۆر ماوە بکرێت، لەبەرئەوەی تا ئێستا توندوتیژی بە پاساوی شەرەف هەر بەردەوامە.

ئیگێمان سەبارەت بە کارە نەکراوەکان لە بواری توندوتیژیی بە پاساوی شەرەفدا دەڵێت بۆ نموونە یاسای تایبەت بە هاوسەرگیریی زۆرەملێیی چاوی پێدا بخشێنرێتەوە، هەروەها هاوکاری نێوان دەستگە فەرمییەکان لەو بوارەدا پەرەی پێ بدرێت، بۆ نموونە لە گاڵای ئەمڕۆدا باسمان لەو منداڵانە بوو کە بەزۆر دەبرێنەوە وڵاتی خۆیان و هاوسەرگیرییان پی دەکرێت، دەبێت کارەکانمان لەو لایەندا پەرە پێ بدەین تا بتوانین ئەو منداڵانەی توشی ئەو جۆرە کێشەیە دەبن یارمەتی بدرێن و بهێنرێنەوە سوید.

فادیمە شاهینداڵ ئەو کچە 26 ساڵانەیە بوو کە لە 21 ی مانگی یانواری ساڵی 2002 بە پاساوی شەرەف بە دەستی باوکی کوژرا. بۆ یادکردنەوەی فادیمە و تاوتوێکردنی پرسی توندوتیژی بە پاساوی شەرەف هەموو ساڵێک چەندین چالاکی لەلایەن ڕێکخراوی هەرگیز پێلا و فادیمە لە یاد مەکەن (GAPF) و چەندین ڕیکخراو و لایەنی دیکە لە سویددا ساز دەکرێت.    

تێبینی!

ڕۆژی پێنجشەممە ڕاپۆرتێک لە شێوەی بەرنامەی پۆددا سەبارەت بە گاڵای یادی فادیمە دەبیستن!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".