Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەرپرسانی سۆسیال بۆ کێشەی هاوسەرگیریی پەناخوازان بە تەمەنی کەم هیچیان لەدەست نایە.

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 18 januari 2016 kl 11.48
منداڵی تەمەن ١٣ بۆ ١٤ ساڵیان تێدایە
(3:21 min)
Bildmontage socialjouren och gift pars händer.
Bilden är ett montage. Foto: Patrik Lundin / TT, Bertil Ericsson / TT

لەپاش بەشەپۆل هاتنی پەناخوازان لە پایزی ساڵی ڕابردوودا  دەرکەوتووە  ڕێژەیەکی زیاتر لەجاران لەو پەناخوازانە هاوسەرگیریان لەگەڵ منداڵ یان کەم تەمەندا ئەنجامداوە بۆ سوید هاتوون.

ئەو کارەش لەئیستادا کێشەیەکی گەورە بۆ بەرپرسانی دەزگایی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی (Socialtjänsten) هێناوەتە ئاراوە. ئەمە سەرەڕایی ئەوەی کە بەپێی یاسا و ڕێسایی سوید ژنهێنان و بەمێردانی کەسانی کەم تەمەن نایاساییە. هەموو ئاو کارانەش کە پێشووتر لەم پرسەدا چاوپۆشیان لێکراوە قەدەغەکراوە.

سەرەڕایی یاسایکانی سوید، بەڵام چەندین حاڵەت ڕوویداوە کە ئەو منداڵە پەناخوازانەی بۆ سوید هاتوون لە گەڵ کەسێکدا هاتوون کە هاوسەرگیریان لەگەڵدا کردووە و لەچەندی شارەوانی سویدا  ڕێگەیان پێدراوە کە لەگەڵ کەسە گەورەکەدا پێکەو بژین.

 ئەم بابەتە بەشی هەوڵەکانی سوید ئێکۆت ئەنجامی داوە.

ئێکۆت پەیوەندی بەشەش شارەوانی کە زۆرترین ڕێژەی منداڵی بەتەنها هاتوویان وەرگرتووە لە سویددا کردووە. منداڵانی بەتەنها هاتوو ئەو منداڵانەش دەگرێتەوە کە هاوسەرگیریان ئەنجامداوە.

یەکێک لەو شارەوانیانە ستۆکهۆڵمە. لیسەلۆت ترووندێرش جێگری بەشی ئێشکگرە لە دەزگایی خزمەتگوزاری کۆمەڵاییەتی لە ستۆکهۆڵم. لیسەلۆت ترووندێرش دەڵێت مرۆڤ حاڵەتدەکان جیاوازن.

  - ئەگەر دەرفەت هەبوو ئەوا ناکرێت ڕێگەیان پێبدرێت پێکەوە بژین. بەتایبەت ئەگەر منداڵەکە لەو کەسەی هاوسەرگیریی لەگەڵدا کردووە زۆر کەمتر بێت. بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا هەیە کە هەر دوو کەسەکە تەمەنیان لە خوارویی هەژدە ساڵەوەیە و هاوسەرگیریان ئەنجامداوە پێویست ناکات هێندە ئەو بابەتەبەگشتی بکەیت و بڵێیت بەم شێوە یان بەو شێوەی دیکەیان دەبێت مرۆڤ ژیان بەرێتە سەر.

 بەپێی لێکۆڵینەوەکەی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئاشکرابووە کە هەتاوەکو ئێستا ٧٠  لەو منداڵانەی هاتوون هاوسەرگیریان کردووە و هاوسەرەکانیان لەگەڵدایە و زۆربەی هەرە زۆریان کچن و تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ١٧ ساڵدا بێت . لە هەندێک حاڵەتیشدا ئاشکرا بووە کە منداڵیان تێدایە بەەمێرددراوە تەمەنیان تەنها لە نێوان  ١٣ بۆ ١٤  ساڵە. هەروەها چەند منداڵێکی کوڕیشیان تێدایە.

ڕێژەیی ئەو ٧٠ کەم تەمەنەی هاوسەرگیریان ئەنجامداوە بەتەوایی یەکلا نەکراوەتەوە و پێدەچێت ڕێژەکە لەوە زیاتر بێت.

بەپێی ووتەکانی لیسەلۆت ترووندێرش کاتێک دەزگایی خزمەتگوزاری کۆمەڵاییەتی  حاڵەتێکی لەو شێوەی دێتە بەردەست لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەنجامدەدات. پاشانی وتووێژ لەگەڵ منداڵەکەدا ئەنجامدادەن. کاتێک کەسە کەم تەمەنەکە دەڵێت دەمەوێت لەگەڵ ئەو کەسەی هاوسەرگیری لەگەڵدا ئەنجامداوە بژیم ئیدی دەزگایی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی کێشەی زۆریان بۆ دێتە پێشێ و نازانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو حاڵەتەدا بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".