Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لەبەر پۆستەکەی خانووی پێدراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 18 januari 2016 kl 12.18
هەرکاتێک ئەرکەکەی تواو بوو خانووەکەی لێوەردەگیرێتەوە
(1:00 min)
Foto: Henrik Montgomery/ TT
Foto: Henrik Montgomery/ TT

پێدانی خانووی کرێ بەمارگۆت ڤاڵستروێمی وەزیری دەرەوەی سوید پەیوەندی بەپۆستەکەیەوە هەبووە.

ئاشانسی هەواڵەکانی تێ تێ ئاشکرایی کردووە کە پێدانی ئەو خانووە کرێیەی لەلایەن سەندیکایی کرێکارانی کۆمووناڵەوە مارگۆت بەڤاڵستروێمی وەزیری دەرەوە دراوە پەیوەندی بەئەرکە سیاسییەکەیەوە هەیە.

 بەپێی ئاژانسی هەواڵەکانی تێ تێ لە گرێبەستی خانووەکاندا هاتووە کە لە پاش تەواوبوونی کار یان ئەرکەکەی خانووەکەی لێوەر دەگیرێتەوە و مافی درێژکردنەوەی نییە. هەروەها ئاشکرا بووە کە ڤاڵستروێم لەپاش وەرگرتی پۆستی وەزیری دەرەوە ئەو گرێبەسەتەی لەکەڵ کارمەندێکی سەندیکاکەدا واژووکردووە.

مارگۆت ڤەڵستروێم لە ئێستادا لە شاری بریسلی پایتەختی بەلجیکایەوە هەر لەوێ بەبەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر ئەو لەم بابەت و پرسە ئاگادار بووایە بەهیچ شێوەیەک خۆی لەگەڵ سەندیکای کۆموناڵدا  پەیوەندی نەدەرکرد.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".