Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

" ئەردۆغان هەمان هەڵسووکەوتی سەدام حسێنی هەیە"

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 18 januari 2016 kl 15.37
"هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر کوردان دەبێت ڕابیگرێت"
(6:02 min)
وێنە: کاتیا مانگنسۆن و لە فەیسبووکی یوسف ئەردەمەوە وەرگیراوە.
وێنە: کاتیا مانگنسۆن و لە فەیسبووکی یوسف ئەردەمەوە وەرگیراوە.

داوا لەچەندین وەزیری سوید دەکرێت هەڵوێستیان بەرامبەری توندووتیژیەکانی حکومەتی تورکیا کە ڕووبەڕووی کوردانی دەکاتەوە هەبێت.

چەند ئەندامێکی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید لە شاری بۆرلێنگی بەیاننامەیک ئاراستەی وەزیری دەرەوەی، وەزیری کۆمەک، وەزیری بەرگری سوید و ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی ئەوروپا دەکەن و داوایان لێدەکەن کە کاتی ئەوە هاتووە بێدەنگی بشكێنن و لەسەر ئەو ڕەوشەی کوردانی باکور تێیدا دەژین بێنە دەنگ.

یوسف ئەردەم بەرپرسی نێونەتەوەی پارتی سۆسیال دیموکراتە لە شاری بۆرلێنگێ. یوسف ئەردەم یەکێکە لەو ئەندامانەی سۆسیال دیموکراتەکان کە ئەم هەنگاوەیان گرتۆتەبەر  ئاماژە بەو مەترسیانە دەکاتە کە لەو ڕانگەوە بێنە ئاراوە و دەڵێت.

 -  جێگەی باسە ئەوە مێتوودانە سەدام حسێن لەساڵانی هەشتا و نەوەدەکاندا ڕووبەرووی کوردانی باشووری ئەنجامیدەدا لە ئێستادا ئەردۆغان هەمان مێتوود و تاوان بەرامبەری کوردەکان لە باکوری کوردستان ئەنجام دەدات. لەبەر ئەوە دەبێت کە پارتی سۆسیال دیموکرات کە لەئێستادا حوکمڕانی سوید دەکات بەرامبەر ئەو کارەی تورکیا بێدەنگ نەبێت.

جێگە باسە کە پێشووتر چەندین خۆپیشاندەری کورد لە شاری بۆرلێنگێ ڕوویان لە نوسیگەی پارتی سۆسیال دیمورکاتەکان کردووە داوایان لە پارتەکە کردووە کە  بۆ ئەوە لە ئاست ئەو توندووتیژیانەی وڵاتی تورکیا بەرابەر کوردان ئەنجامی دەدات بێدەنگ نەبن دەبێت هەڵوێستیان هەبێت. هاوکات ڕۆژنامەی داڵا دێموکراتێن هەر لەم ڕوانگەیەوە بەبەتێکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا هاتووە کە کاتی ئەوە هاتووە یەکێتی ئەوروپا  و ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوەیەکگرتووەکان هەوڵی ڕاگرتنی هێرشە سەربازییەکانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر کوردان ئەنجامی دەدات بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".