Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەهەزاران بەساڵاچوو ناچار دەکرێن لەماڵەکانی خۆیاندا بژین

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 19 januari 2016 kl 11.08
نزیکەی ٣٢٠٠٠ جێگەی دابینکراو بۆ بەساڵاچووان نەماون
(2:36 min)
 Foto: Pontus Lundahl / TT
Foto: Pontus Lundahl / TT

لەلێکۆڵینەوەیەکی نوێیی تەلەفیزیۆنی سویددا ئاشکرابووە کە بەهەزاران بەساڵاچوو ئەمڕۆ لەسویددا لە خراپترین ڕەوشی ژیاندا دەژین.

ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر بەساڵاچوو کەخۆیان توانایی خواردن و خواردنەوە نییەو پێویستیان بەهاوکاریی هەیە و تەنانەت توانای جەستەییشیان نییە کە ئەلارمی ئاگادارکرنەوە لەکاتی پێویستدا بۆ لایەنە بەرپرسەکان لێبدەن، لەپاش وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە ئەو بەساڵاچووانە ناچارکراون کە لەجێگەی خانەی بەساڵاچووان (äldreboenden) بۆ ماڵەکانی خۆیان بنێردرێنەوە.

 ئەم بابەتە تەلەفیزیۆنی سوید (SVT) لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا ئاشکرایی کردووە. بەڕێوەبەراییەتی گشتی کۆمەڵاییەتی و نەخۆشەوانی (Socialstyrelsen) لەسەر ئەرکی تەلەفیزیۆنی سوید ئاماری ئەو بەساڵاچووانی کە ڕەوشیان زۆر خراپ بووەو لەخانەی بەساڵاچوواندا جێگەیان نەکراوەتەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان نێردراونەتەوە بەردەست خستووە.

لەو ئامارەدا هاتووە کە ٩،٤٠٠ کەسی بەساڵاچوو بەپێی وتەیی شارەوانییەکانی سوید ئەمڕۆ لەئەوپەڕی خراپترین ڕەوشێکی ژیاندا دەژین و بەهەموو شێوەیەک پێویستیان بەهاوکاریی هەیە و مانگانە زیاتر لە ١٢٠ کاتژمێر ژیاتر لەماڵەکانی خۆیاندا هاوکاریان بۆ دەبین دەکرێت، بەڵام جێگەیان لە لەخانەی بەساڵاچوواندا لەلایەن شارەوانییەوکانەوە بۆ دابین ناکرێت.

 هەر بەپێی هەمان ئامار لەساڵی ٢٠٠٧ و ڕێژەی ئەو بەساڵاچووانەی لەماڵەکانی خۆیاندا دەژین دوو هێندە زیادیکردووە.  لەسەرتایی ساڵی ٢٠٠٠ وە هەتاوەکو ئەمڕۆ ٣٢٠٠٠ جێگەی دابینکراو لەخانەی بەساڵاچوواندا بۆ کەسانی پیر لەسویدا لابراون یان نەماون. هەروەها هەتس بەوەش دەکرێت کە ئەم هەنگاوە بەردەوامەو پرسیپێکی نوێ لەو بوارەدا بەدی دەکرێت، ئەویش ئەوەی کە بەساڵاچووان لەماڵاکانی خۆیاندا بەخێوبکرێن یان هاوکاری بکرێن و ئەو شێوازەش ئەمڕۆ بەسویدی بە (kvarboendeprincipen) پێدەوترێت.

  بەپێی یاسایی بەڕێوەبەراییەتی گشتی کۆمەڵاییەتی و نەخۆشەوانی (Socialstyrelsen) ئەو کەسانەی کە تەنها لەمانگێکدادا ٥٠ کاتژمێر هاوکارییان پێویستە دەبێت لەماڵەکانی خۆیاندا بژین، بەڵام ئەگەر ئەو  کاتی هاوکارییەکە زیادیکرد بۆ ١٢٠ کاتژمێر ئەوا دەبێت ئەو بەساڵاچووە بۆ خانەی بەساڵاچووان بگوازرێتەوە و لەوێ بژی. هەرچەندە شێوازی ژیان بەسەربردن لەخانەی بەساڵاچوواندا بۆ شارەوانییەکان دەژین. بەڵام جێگەی باسە کە ئەمڕۆ جێگەی دابینکراوەکان کەم و جێگە بۆ هەموو کەسێک نییە بۆیە دەبێت لەماڵەکانی خۆیاندا ژیان بەسەر بەرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".