Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەگوومانی گەندەڵی وەزیری دەرەوە ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوە دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 19 januari 2016 kl 12.10
"لەڕێگەی بەکار هێنانی بەرتیلەوە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی دەست پێدەکات"
(1:41 min)
Foto: TT
Foto: TT

دەزگای گشتی دژه گەندەڵی سوید(Riksenheten mot korruption) بڕیاریدا کە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو خانووە کرێیەی وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم وەریگرتووە دەستپێبکات.

جێگەی باسە لەسەر پێشخستنی ناوی مارگۆت ڤاڵستروێم لە وەرگرتنی شوێنی نیشتەجێ یان خانوودا کە گوایە پەیوەندی بەپۆستی وەزیرییەکەیەوە هەبێت داواکاری گشتی بڕیاریدا کە لێکۆڵینەوە لەسەر مارگۆت ڤاڵستروێن بەگوامانی بەرتیل دەستپێ بکات.

 لەپاش لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت  لەسەر سەندیکایی کرێکارانی کۆمووناڵ،  ئەو بابەتەش ئاشکرا بوو کە وەزیری دەرەوەی سوید خانوویەکی لەلایەن کۆمووناڵەوە پێدراوە.

ئەمە سەرەڕایی ئەوەی یاسایی لەسەر وەستاندا بۆ وەرگرتنی خانوو پەیڕەو دەکرێت، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکان وا دەرکەوتووە کە ڤاڵستروێم پێویستی بەوە نەکردووە لەسەرەدا بووەستێت و خانووی پێدراوە. هاوکات ئاماژەش بەوەکراوە کە گرێبەستی خانووەکەدا هاتووە لەپاش تەواو بوونی ئەرکەکەی ئەوا ڤاڵستروێم مافی درێژکردنەوەی نییە. لەم ڕوانگەیەشەوە بەو شێوەی لێکدراوەتەوە کە وەزیری دەرەوەی سوید لەبەر پۆستە سیاسییەکەی ئەو خانووی پێدراوە.

لەم ڕوانگەیەشەوە فەرمانگەی دادستێینان (Åklagarmyndigheten) لەبەیاننامەیکدا ڕایگەیەاندووە  " بەهۆی ئەوەی کە گوەمان دەکرێت یان چەندین هۆکار لەڕوانگەی ئەنجامدانی تاوانەوە کە هاتۆتە ئاراوە و سوود لە مافی گشتی لەڕێگەی بەکار هێنانی بەرتیلەوە وەرگیراوە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی فەرمانگەی دادستێینان سەڕچاوە دەرگرێت لەسەر ئەم ئەو گوومانانە ئەنجام دەدەرێت"

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".