Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەمڕۆ دادگایکردنی ئەندام پەرلەمانێکی سوید دەستیپێکرد

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 19 januari 2016 kl 14.37
ئەگەر گومانەکان بشتڕاست بکرێنەوە سزایی زیندانی كێنوونێن دەگرێتەوە
(1:55 min)
Foto: Marcus Ericsson/TT
Foto: Marcus Ericsson/TT

ماریتین کینونێن ئەندام پەرلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی دیموکاراتەکانی سوید بەگوومانی گەندەڵیکردن لە باج دا ڕووبەڕوویی دادگا کرایەوە.

ئەگەر بێت و کێنونێن لەدادگاییەکەدا گومانانەی بەسەردا بسەپیندرێت ئەوا سزایی زیندانی دەیگرێتەوە. جێگەی باسە ساڵی ٢٠١٢ ئەو دەم ئێریک ئالمکڤیست  کە ئەویش ئەندام پەلەمانی سوید بووە لە سەر لیستی هەمان پارت  و چەند کەساییەتییەکی دیکەی نێو پارتی دیموکراتەکانی سوید بەبۆری لەناوەڕاستی شاری ستۆکهۆڵم شەڕێکیان نایەوەو ئیدی لەو کاتەوە ئەو کارەیان بەئابڕووچوونیی شەڕە بۆرییەکە ناسراوە و بەسویدی پێدەوترا (järnrörsskandalen) و لە کاتەوە ئەو گومانانە لەسەر کێنونێن سەرچاوەی گرتووە.

پاش ئەو ئابڕووچوونە  پارتی دیموکراتەکانی سوید لەگەڵ ئێریک ئالمکڤیست پێکهاتن کە پارتەکە بەجێبهێڵێت و لەبەرامبەردا ئەو بڕە پارەی کە ئالمکڤیست وەک ئەندام پەرلەمان لە کیس دەچوو بۆی بخرێتە سەر ژمارەی حیسابی ئەو کۆمپانیا مێدیاییە کە ئەو دەم بەڕێوەی دەبرد بەناوی (Mediekonsulterna Europa AB) بوو.

ئەو پارەیەش لە ڕێگەی کۆمپانیای (Blåsippan) کە پارتی دیموکراتەکانی سوید خانوەنداری دەکەن و مارتین کێنونێن ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمپانایە بوو کە گوایە پارەکەی بۆ ئالم کڤیست ناردبێت  بووە. لەم کەل و بەینەدا ٣،٧ ملیۆن کرۆن بۆ کۆمپانای (Mediekonsulterna Europa AB) کە ئێریک ئالمکڤیست خاوەنداری دەکرد نێردراوە.

لەو ڕوانگەیەشەوە داواکاری گشتی ڕایگەیاندووە کە حکومەت ١،٥ ملیۆن کرۆن زەرەمەند بووە بەهۆی نەدانی باج لەو پارەیە. ئەو گومانانەش لە سەر کێنونێن ئەو کات سەری هەڵدا کە دەزگای باجی سوید (Skatteverket) هەستا بەلێکۆڵینەوەی ئەو ڕێکەوتن و ناردنی پاریە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".