Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مافی خۆشگوزەرانی بۆ پەنابەران کەم بکرێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 20 januari 2016 kl 09.44
یەکێک لەمەرجەکان دەبێت کارێکت هەبێت
(3:12 min)
Foto: Fredrik Sandberg / TT
Foto: Fredrik Sandberg / TT

پارتی مۆدێراتەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە لەداهاتوودامافی خۆشگوزەرانی بۆ ئەو پەنابەرانەی مافی پەنابەری کاتیان پێدراوە کەمبرێتەوە.

 ئانا شینبێری باترا سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان و ئولف کریستەرشۆن وتەبێژی سیاسەتی هەمان پارت لە پەڕەی سیاسی ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەردا ئەو بابەتەیان بڵاوکردۆتەوە کە ئەو پەناخوازانەی مۆڵەتی کاتی مانەوەیان پێدراوە کەمتر لە هاوڵاتیانی دیکە مافی خۆشگوزەرانی بۆ دابینبکرێت و بەشێوەیەکی ئاوتۆماتیکی یان ڕاستەوخۆی نەخرێنە نێو ئەو سیستەمەوە.

هەروەها ئاماژەشیان بەوە کردووە کە دابینکردنی کۆمەک لەهەمان چوارچێوەدا کەم بکرێتەوە. هاوکات تیشکیان خستۆتە سەر خەرجی خانە بەخێوکردن یان چاودێری کردنی منداڵانی بەتەنها هاتوو کە بەسویدی بە (HVB- hem) ناسراوە باسیان لەوە کردووە بۆ ئەوەی خەرجییەکان کەمبکرێنەوە ئەوا ئەو پرسەش پێویستی بەپێداچوونەوەیەکی گەورە هەیە.

مۆدێراتەکان هۆکاری بڵاکردنەوەی ئەم پێشینازە بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە ڕەوشی ئابووری سوید پێویستی بەتوکردن هەیە. هاوکات دەیانەوێت ئەم پرسە وەک بابەتێکی گرنگ هەڵسووڕێنەرن هەتاوەکو بۆچوونی و پرینسیپی لایەنەکانی دیکە لەسەر چۆنییەتی دابینکردنی ئەو مافەنە لەگەڵ پارتەکاندا تاوتوێ بکەن.

لەبەر ئەوەی بەپێی یاسایی سوید ئەمڕۆ تەنها نیشتەجێی وڵاتی سوید بیت مافەکانی خۆشگوزەرانی بەشێوەیەکی گشتی دەتگرێتەوە. لە بەشێکی زۆری وڵاتانی دیکە ئەوروپا ئەم یاسیایە جیاوازە و تەنها مافە سەرتاییەکانی ژیانیان بۆ دابین دەکرێت.

پارتی مۆدێراتەکان دەیانەوێت گۆڕانکاری زۆر بەسەر ئەم یاسایەدا بهێنن. بۆ نمونە دەیانەوێت پێاچوونەوە لەسەر مەرجەکان بۆ وەرگترنی مافی خۆشگوزەرانی بهێننە ئاراوە، ئەویش لەڕێگەی ئەگەر کارێکت هەبێت، مۆڵەتی هەمیشەیی مانەوە هەبێت یاخۆت چۆن تێکەڵ بەسیستەمی باشبژێوی ژیان ببیت. لەپێشنیازەکەدا هاتووە کە بێگومان لەکاتی ڕووداوەی کتووو پڕ بۆ نمونە لەنەخۆشانەدا هەموو پێداویستیەک بۆ کەسە پەناخوازەکە دابینبکرێت،

 بەڵام لەحاڵەتێکدا ئەگەر پەنابەرێک  پێویست بەبەرنامەداڕێژی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەک بکات ئەوا دەبێت لەم حاڵەتەدا گفتوگۆ لەسەر خەرجییەکان بکرێت کە ئەم کەسە چی مافێک دیگرێتەوە. 

ئولف کریستەرشۆن لەبەرنامەی بەیانیانی پێ ئێتی ڕادیۆی سویددا باس لەوە دەکات کە بۆ ئەوەی مافی خۆشگوزەرانیت بتگرێتەوە دەبێت کارێکت هەبێت و دەڵێت.

  -   کاتێک کە تۆ کارێکت هەبوو موچووت دەبێت، کە مووچەت هەبوو ژیانت تەئیمن دەبێت. کەژیانشت لەم چوارچێوەدا بوو ئەوە بیمەی نەخۆشکەوتن و نەخۆشنووی دەدگرێتەو. بۆیە من پێموایە بەهەر نرخێکێ دەبێت کار بۆ وەرگرتنی مافەکانی خۆشگوزەرانی وەک یەکێک لەمەرچەکان بەکار بهێنرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".