Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"ئابووریی سوید بەهۆی کۆنترۆڵی سنوورەکانەوە زەرەرمەند دەبێت"

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 20 januari 2016 kl 12.15
ئەگەر بەمشێوە بەردەوامبێت قەیرانی بازرگانی زیاد دەکات
(1:25 min)
Foto: Thommy Tengborg / TT
Foto: Thommy Tengborg / TT

وەزیری ناخۆی سوید ئاندێرش ئیگێمان ڕایگەیاندووە کە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی لە ئەورووپادا بازرگانی دوچاری قەیران دەکات.

وەزیری ناوخۆ باسی لەوە کردووە کە بۆ نمونە کۆنترۆڵی سنووری نێوان سوید و دانیمارک دەبێتە هۆی ئەوەی کە بازرگانی زیانی پێگات و بەشێوەیەکی بەرچاوە کەمبکات. لەبەر ئەوەی ڕێژیەکی زۆر لەهاوڵاتیانی نیشتەجێی پارێزگای سکۆنی و بەتایبەت شاری مالموێ لە بۆ کارکردنی ڕوو لەشاری شوێپێنهامنی پایتەختی دانیمارک دەکەن و بەپێچەوانەوەش ڕێژەیەکی زۆر لە دانیمارکییەکان بۆ کارکردن و بازرگانی ڕوو لەسوید دەکەن.

 ئەمە تەنها بۆچوونی وەزیری ناوخۆی سوید  ئاندێرش ئیگێمان نییە، بەڵکو سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا       ژان کڵۆد یوێنکەر تیشکی خستۆتەسەر دەرئەنجامی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوان وڵاتانی ئەوروپا و ئاماژەی بەو مەترسی خراپ کردووە کە لێی بکەوێتەوە. ژان کڵۆدەر باسی باس لەوە دەکات ئەگەر کۆنترۆلکردن بەردەوامبێت ئەوا گەشەی ئابووری ڕادەوەستێت و کەمهێنان یان زەرەی ئابووری بە ملیارە مەزەندە دەکات.

 جێگەی باسە هەتاوەکو ئێستا حەوت وڵاتی ئەوروپا کۆنترۆڵی سنوورەکانیان پەیڕەو دەکەن کە لە نێویاندا وڵاتانی سوید، دانیمارک و ئەڵمانیایی تێدایە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".