Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هەزاران ئەندام سەندیکایی کرێکارانی کۆموناڵ جێدەهێڵن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 20 januari 2016 kl 13.50
هەتاوەکو ئێستا ٩٦٠٠ ئەندام دەیانەوێت وازبهێنن
(1:02 min)
Foto: Claudio Bresciani / TT
Foto: Claudio Bresciani / TT

 وازهێنان لە ئەندامێتی سەندیکایی کرێکارنی کۆموناڵ بەردەوامە و ڕێژەی ئەو ئەندامانەی ئەم هەنگاوەیانناوە دوو هێندە زیادیکردووە.

هاتاوەکو ئێستا ٩٦٠٠ ئەندام داخوازینامەی وازهێنانیان لە سەندیکای کرێکارانی کۆموناڵ بۆ سەندیکاکە ناردووە. ئەمە بەپێی بەشی ڕاگەیاندنی سەندیکاکە کە بەئاژانسی هەواڵەکانی تێ تێی ڕاگەیەاندووە.

بەپێی ئەو ئامارە لە ڕۆژی دووشەممەوە هەتاوەکو ئێستا ئەو ئەندامانەی سەندیکاکەیان بەجێهێشتووە دوو هێندە زیادیکردووە، واتە ئەو کات ٥٠٠٠ ئەندام ئەم داوایەیان هەبووە.  بەشی ڕاگەیاندنی سەندیکایی کرێکارانی کۆموناڵ ڕایگەیاندووە کە ئەوان ئاماری ناوچەییان لەبەردەستدا نییە هەتاوەکو لایان ئاشکرابێت کە لەچی بەشێکی سەندیکاکەوە ئەندامەکان وازدەهێنن.

بەپێی دواین ئاماریی ساڵانەی سەندیکاکە بەتایبەت بۆ ساڵی  ٢٠١٤ ئەوا سەندیکایی کرێکارانی کۆموناڵ ٥١٤٠٠٠ ئەندامیان هەیە.

لە ئێستادا چەند لقێکی ئەو سەندیکایە داوا لەدەستەی بەڕێوەبەرایەتی سەندیکایی کرێکاران کۆموناڵ دەکەن کەلەو ئەرکەی پێسپێدراویان دەست بکێشنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".