Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
فێستیڤاڵی فیلمی یۆتێبۆری

"ئەو کچەی منی ڕزگار کرد" دەچێتە فیستیڤاڵی فیلمی یۆتێبۆری

تازه‌ کرایه‌وه‌ onsdag 27 januari 2016 kl 14.16
بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 26 januari 2016 kl 14.07
یەکەمجارە ئەم بەڵگە فیلمە لە جیهاندا نیشان دەدرێت
(11 min)
هۆگر هرووری دەرهێنەری فیلمی "ئەو کچەی ژیانی منی ڕزگارکرد". وێنە: شاهۆ موانی
هۆگر هرووری دەرهێنەری فیلمی "ئەو کچەی ژیانی منی ڕزگارکرد". وێنە: شاهۆ موانی

فێستیڤاڵی فیلمی یۆتێبۆری (Göteborg Film Festival) لەشاری یۆتێبۆری بەڕێوەدەچێت و  یەکێکە لە هەرە بەرفراوانترین فێستیڤاڵەکانی فیلم لە سوید و وڵاتانی باکووری ئەورووپادا.

لە هەموو جیهانەوە فیلم لەو فێستیڤاڵەدا نیشان دەدرێت و بەهەزاران تەماشاکار بەشداری دەبن.  لە فێستڤاڵی فیلمی یۆتێبۆریدا ئەمساڵدا بەڵگەفیلمێک بەسویدی لەژێر ناوی (Flickan som räddade mitt liv) واتە (ئەو کچەی ژیانی منی ڕزگارکرد) نیشان دەدرێت کە باس لە کچە کوردێکی ئێزدیی ڕزگاربوو لەدەست چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکات. هۆگر هرووریی دەرهێنەر و ئامادەکار، لەو فیلمەدا سەرەڕای گەڕان بەدوای ئەو کچەدا تیشک دەخاتە سەر ڕەوشی کوردانی ئێزدی و ئەو تاوانانەی ڕووبەڕوویان کراوەتەوە.

ـ "لە نێو نزیکەی دوو ملێۆن ئاوارەدا زۆر زەحمەت بوو بتوانیت ئەم کچۆلەیە بدۆزیتەوە!"

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".