Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هاوپەیمانیی ڕاست بە پرۆگرامێکی هاوبەش دەچنە هەڵبژاردن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 30 mars 2016 kl 14.14
بەرەی ڕاست: چاکسازیی زۆرمان ماوە
(2:30 min)
Alliansen
Foto: TT

بەرەی هاوپەیمانیی ڕاست بەنیازن بە پرۆگرامێکی هاوبەش (valmanifest) بەشداریی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 بکەن.

 

ئەمە مۆدێراتەکان، لیبراڵ، سێنتەر و مەسیحییەدیموکراتەکان کە ماوەی یانزە ساڵە هاوپەیمانن، ئەمڕۆ لە وتارێکی هاوبەشدا سەرۆکی ئەو چوار پارتە ڕاستە لە ڕۆژنامەی (dagens Nyheter) رایان گەیاندووە.

 

لەو وتارەدا نووسیویانە کار بۆ ئەوە دەکەن سیاسەتی هاوبەشی نێوانیان باشتر بکەن و لە چەند پرسێکدا پێویستیان بە ڕیفۆرمە.

 

ئاکۆ ئانکارباری یوهانسۆن سکرتێری پارتی مەسیحیەدیموکراتەکان سەبارەت بەم هاوپەیمانێتییە دەلێت:

 

  • دەبوا لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2014 دا سیاسەتێکی هاوبەشمان بۆ پرسی هاوگوونجی و کۆچ هەبوایە، لەبەرئەوەی دەنگدەرانمان ئەو هەنگاوەیان پی باش بوو.

جێی باسە بەرەی راست لە بەهاری ساڵی رابووردوودا بوولە هەڵسەنگاندنێکی سیاستی هاوبەشیاندا رایانگەیاند کە باشتر وایە بە پرۆگرامێکی هاوبەش بچنە هەڵبژاردنی داهاتوو، تا ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکەیان لەو بارەیەوە ڕاگەیاند.

سیاسەتی هاوبەشی نێوان پارتەکان هەڵسەنگێندرا و ماوەتەوە سەر هەڵسەنگاندنی سیاسەتی ناوخۆی هەر پارتێک، بەڵام ئەوەشیان بە هاوکاریی هەر چوار پارتەکە دەکەین، بەتایبەت سیاسەتی پارتەکان سەبارەت بە پرسی وەک هاوگوونجی، کۆچ، تەندروستی و چاودێری، فێرگا و خانووبەرە.

لەبەرئەوەی، ئەو چوار پارتە دەڵێن، سوید پێویستی بە ڕیفۆرمێکی بەرفراوانە، بۆ نموونە پرسی ئەوەی کە چۆن ژمارەی خانووبەرە زیاد بکرێت، هەوڵ بۆ هاوگوونجی پەنابەران بدرێت و هێزی کێبەرکێی سوید لە بواری پێشەسازی و بازرگانیدا پەرەی پێ بدرێت.

هەر لەو وتارە هاوبەشەی سەرۆکی پارتەکانی بەرەی ڕاستددا هاتووە کە بەرەی ڕاست لە هەڵبژاردنەکانی ڕابوردوودا ساڵی 2014 دە یەکەی سەدی دەنگی هاوڵاتییانی لەدەست دا، هەر بۆیە هەوڵ دەدەین وانە لە کەموکورتی و هەڵەکانمانەوە وەربگرین.

جێی ئاماژەیە، لە شەش خاڵدا دەرئەنجامی ئەو هەڵسەنگاندنەیان خستۆتە ڕوو کە بۆ سیاسەتی هاوبەشی چەند ساڵەیان ئەنجامیان داوە. یەکێک لە دەرئەنجامەکان ئەوەیە کە بەرەی ڕاست دەبێت بە پرۆگرامێکی هاوبەش بەشداریی هەڵبژاردنی داهاتوو بکات،  هەروەها ئاماژەیان بە وردەکاری کەموکورتییەکانی رابووردوویان و هەنگاوی داهاتوویان کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".