Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دادگای تێهەڵچوونەوە دوو کەسی بەتاوانی تیرۆر حوکمی تاهەتایی دا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 30 mars 2016 kl 16.09
دادگا: لەگەڵ گرووپێک چەکدارا دوو کەس سەردەبڕن
(1:25 min)
 Foto: Polisens förundersökningsprotokoll
Foto: Polisens förundersökningsprotokoll

کەمێک بەر لەئێستا دادگایی تێهەڵچوونەوەی سڤێا (Svea Hovrätt) هامان حکومی دادگایی سەرەتایی یۆتۆبۆری بەسەر ئەو دوو کەس کە لەسەرئەنجامدانی تاوانی تیرۆربەسزایی زیندانی تاهەتایی حوکدابوو چەسپاند.

بەپێی دادگاییەکە ئەو دوو کەسە لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا لەنێو گرووپێکی  چەکداردا لە سوریا ساڵی ٢٠١٣ دەردەکەون کە کاتێک دوو کەسی دیکەیان دەسبەسەرکردووە و پاشا بەچەقۆ سەریان دەبڕن. ئەم دوو کەسە تەمەنیان لەدەوروبەری سی ساڵیدایەو  ئەو کات لە لەنێوچەکدارەکاندا چەکیان پێ بووە.

ئەو دوو کەسەی ئێستا حوکمی زیندانی هەتایی دران و پێشووتریش وەک ئەماژەمان پێکرد لەلایەن دادگایی سەرتای یۆتێبۆرییەوە هەمان حوکمیان پێدرا بوو، بەڵام دوو حوکمدراوە ئەو کاتیش ئەو گوومانانەی ڕووباڕوویان کرابووەوە ڕەتیان دەکردووە و داوای تێهەڵچوونەوەی دادگاییەکەیان کردبوو.  بەڵام داواکاری گشتی لە دادگایی تێهەڵچوونەوە لەسەر هەمان هێڵی دادگایی سەرەتایی بووە و بەڕوونی جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەو دوو کەسەن کە لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا و لەکاتی سەربڕینی دووکەسی دیکەدا دەردەرکەوەن.

جێگەی باسە ئەو دوو کەسە دانیشتووی شاری یۆتۆبۆرین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".