Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گومانلێکراوانی تیرۆرکاری پاشخانی تاواکارییان هەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 31 mars 2016 kl 15.15
تاوانکاران کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن
(3:05 min)
Foto:TT
Foto:TT

زۆرێک لەو کەسانەی لە سویددا کاری تاوانکارییان ئەنجام داوە هەر ئەو کەسانەن کە پەیوەندی بە گرووپە تیرۆریستییەکانەوە دەکەن.

لە بەدواداچوونی پۆلیسدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لە سویدەوە دەڕۆن بۆ ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعشدان، کەسانێکن کە پێشتر کاری تاوانکارییان ئەنجام داوە یاخود لە گرووپە تاوانکارییەکاندا بوون.

 بەرپرسی یەکەی زانیاریی نهێنی لە دەستگەی پۆلیس لیندا ستاف دەڵێت، ئەو تاوانانەی کە ئەو کەسانە لە سویددا ئەنجامیان داوە بۆ نموونە تاوانی ماددەی هۆشبەر، تاوانی توندووتیژی، تاوانی چەک و تەقەمەنی هەروەها کۆمەککردنی ماددیی تیرۆریسم لە چەندین وڵاتی جیاواز.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابوردوودا هاوکاریی نێوان پۆلیس و پۆلیسی ئاسایشی سوید، سێپۆ بەرفراوان بووە ئەوەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی کە ئەو جۆرە پەیوەندییانە لەنێوان تاوانکاری و تیرۆریسمدا بدۆزرێنەوە. ئەو جۆرە هاوکارییە دەرئەنجامی باشی هەبووە بەرای لیندا ستاف بەرپرس لە دەستگەی پۆلیس.

هەر لە ڕوانگەی ئەم زانیاریانەوە دەبێت کارەکانی لەمەودوامان وا بێت کە فۆکوس تەنها لەسەر لێکۆڵینەوە لە گومانلێکراوانی کاری تیرۆریستی نەبێت بەڵکە دەبێت ئاگامان لە دۆزییەی تاوانکارییەکانی دیکەش بێت، واتا دەبێت هاوکارییەکانمان گەرمتر و بەرفراوانتر بێت.

بەرپرسی پۆلیسی ئاسایشی سوید، ئەندەرش تۆرنباری هاوڕای لیندا ستافە و دەڵێت بەڵێ ئەو جۆرە هاوکاریی و ئەزموونگۆڕینەوەیە گرنگە، بۆ نموونە ئێمە ئەو مێتۆدی کارکردنانە بەکاردەهێنین کە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی کاری تاوانکاریی ڕێکخراو بەکار دێن، بەڵام بۆ بەدواداچوونی تاوانی پەیوەند بە ئاسایشی وڵاتەوە سوودیان هەیە.

بەرپرسی سێپۆ دەڵێت، کاتێک دەبینین کەسێک پلانی ئەنجامدانی تاوانێکی داناوە، داوای هاوکاری لە دەستگەی پۆلیس، دەستگەی بەرگرتن لە تاوانی ئاباووری و دەستگە پەیوەندیدارەکانی دیکەش دەکەین.

ئەو هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کارکردن لەسەر تاوانکارییەکان لە جۆری دیکە بەشێکە لە کارەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم.

نموونەیەکی کۆنکرێتی لەسەر ئەو جۆرە کارکردنەی پۆلیس و هاوکاریی لەگەڵ دەستگە پەیوەندیدارەکانی دیکە ئەوەیە کەسێك پلانێکی درێژخایەنی هەیە بۆ ئەنجامدانی کارێکی تیرۆریستی، هەر لەو ماوەیەدا تاوانکارییەک لە جۆری دیکە ئەنجام دەدات، لەسەر ئەو تاوانە ئەو کەسە لێپرسینەوەی یاسایی لێ دەکرێت، بەو شێوەیە دەتوانین ئەو کەسە بۆ ماوەیەک لە پلانە تیرۆریستییەکەی دوور بخەینەوە و بواری ئەوەی بۆ دەڕەخسێت کە بیربکاتە و تێبگات کە پۆلیس بە کارەتیرۆریستییەکەشی زانیوە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".