Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یاسای دژەتیرۆر تایبەت بە ڕێکخراوێکی دیاریکراو نییە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 31 mars 2016 kl 16.18
ئیگێمان: یاسا و زەمەن بڕیار دەدەن کامە ڕێکخراو تیرۆریستییە
(4:17 min)
Foto: TT
Foto: TT

ئایا یاسای دژە تیرۆر کە سبەینێ دەکەوێتە کار, ڕێکخراوی وەک پەکەکە و حەماس کە یەکییەتیی ئەورووپا لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا تۆماری کردوون؟

بەپێی یاسای نوێی دژەتیرۆر کە سبەینێ دەکەوێتە کارهەرکەس بەنیازی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی سەفەر بکات یاخود بۆ ئەو مەبەستە بەشداریی خولی فێرکاری بکات بە لادان لە یاسا چاوی لێ دەکرێت، واتا ئەو جۆرە کارانە بەپێێ یاسا تاوانە.

ئەم یاسایە پرسیاری ئەوەی ناوەتەوە کە ئاخۆ ئەو یاسایە لەسەر بنەمای کامە لیستی تیرۆر پەیڕەو دەکرێت، ئەو لیستەی کە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ناوی چەند ڕێکخراوێکی تێدا تۆمار کردووە، یاخود لەسەر لیستی یەکییەتی ئەورووپا؟  بۆ نموونە پەکەک و حەماس دوو ڕێکخراون کە لەلیستی یەکییەتی ئەورووپادا وەک گرووپی تیرۆریستی تۆمار کراون.

  • وەزیری ناوخۆ ئەندەرش ئیگێمان دەڵێت ئێمە لەیاسای سویددا هیچ جۆرە لیستێکی دیاریکراومان نییە بەڵکە ئەو یاسایە تایبەتە بەو گرووپە تیرۆریستیانەی کە دادگا بریاریان لەسەر دەدات.

بەڵی ئێمە سوود لەو لیستانەی یەکیەتی ئەورووپا و نەتەوەیەکگرتووەکانیش وەردەگرین بەڵام ئەوە دادوەری گشتییە کە بڕیار لەسەر ئەوە دەدات کە کاری گرووپێک تیرۆریستین یان نا، بەڵام تەنها ئەو لیستانە بەس نییە بۆ بڕیاردان لەسەر کەیسێکی تیرۆر.

ئەی ئاخۆ ئەو کەسانەی کە سەر بە پەکەکەن بۆ نموونە لە سویدە دەچنەوە بۆ سوریا و عێراق بۆ جەنگان دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش، ئاخۆ ئەو کەسانە بە پێی یاسای دژە تیرۆر دادگایی دەکرێن؟

  • وەزیر ناوخۆ دەڵێت ئەگەر کەسێک بە نیازی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی بچێتە ئەو هەرێمانە ئەوا لە لیستی تیرۆریستاندا هەبێت یان نا، بەپێی یاسا ئەگەر سەلما ئەوا دادگایی دەکرێت.

ئەو هەروەها دەڵێت ئێمە لەکاتی داڕشتنی یاسای دژەتیرۆردا باسی پەکەکە لە ئارادا نەبووە و هیچ هەڵوێستێکی لە بەرامبەر نەگیراوە، بەڵکە ئەوە ڕەوتی یاسایە بڕیار دەدات و کامە ڕێکخراو تیرۆریستییە یان نا بەپێی زەمەن دەگۆرێت.

لەلایەکی دیکەوە فێرخوازی دکتۆرا لە بواری یاسای تایبەت بە تاوان و سزا گوستاڤ ئالمکڤیست دەڵێت، لە ڕاستیدا داهێنانی یاسای لەو جۆرە کە سەفەر و کۆمەکردن بەمەبستی کاری تیرۆریستی هەورەها ڕاهێنان بە هەمان مەبەست لەیاسادا وەک تاوان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ئەنجوومەنی ئاسایش لە نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری لەسەر دا. هەروەها ڕێکخراوێکی دیکەش بەناوی (FATF- Fainantial aktion task force) کە سوید تێیدا ئەندامە هەمان بڕیاری دابوو.

واتە بۆ بڕیاری دەرکردنی ئەو یاسایە سوید ناچار بوو لەسەر بڕیاری ئەو دوولایەنە ئەم یاسایە بێنێتە ئارا. گوستاڤ ئالمکڤیست هەروەها دەڵێت ڕەخنەیەک لەم یاسا نوێیە دەکرێت ئەوە بێت کە کاتێک تاوانی تیرۆریستی وەک تاوانکاریی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و دەچێتە یاسای حوکمدانەوە، ئەوا بەر بەستێک بۆ پۆلیسی ئاسایش دروست دەبێت کە چیتر ناتوانن بۆ نموونە بە میتۆدی خۆیان بەدواداچون و گفتوگۆ لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکەن کە بەنیازی کاری تیرۆریستین، بەڵکە دەبێت بە پێی یاسا مامەلەیان لەگەڵ بکرێت کە ئەوەش بۆخۆی ئاسان نییە چونکە مەرجەکانی یاسا و دادگا جیاوازە لەگەڵ کاری پۆلیسی ئاسایشدا و مافەکانی ئەو کەسانەش دەگۆڕیت.  

جێی ئاماژەیە، هەردوو گفتوگۆکە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و شارەزای بواری تاوان و سزا، هاوکارمان ڕەڤەند شێخۆ ئەنجامی داوە.

هەروەها لە لینکی هاوپێچی ئەم گفتوگۆیەدا هەواڵی تایبەت بە یاسای دژەتیرۆر دەدۆزیتەوە! 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".