Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پارتی سۆسیال دیموکرات بەگەورەترین پارتی سیاسی بوونەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 1 april 2016 kl 10.34
جیاوازی زۆر لە نێوان سۆسیال دیموکراتەکان و مۆدێراتەکاندا نییە
(2:18 min)
Anna Kinberg Batra och Stefan Löfven.
S går om M i en ny mätning. وێنە: TT Grafik: Sveriges Radio

لەڕاپرسییەکەی نوێدا پارتی سۆسیال دیموکراتەکانی سوید لەڕووی ڕێژەی پشتگیرییەوە دەبێتەوە بەگەورەتریبن پارتی سیاسی سوید.

لەڕاپرسییەکی نوێدا کە ئینستیتیوتی راپرسیی نۆڤووس (Novus)  لەسەر داوای بەشی هەوڵەکان ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئەنجامیداوە ئاشکرابووە کە پارتی سۆسیالد دیموکرات لە نێو پارتە سیاسییەکانی سویددا ئەمڕۆ زۆرترین پشتگیریان لێدەکرێت و گەورەترین پارتی سیاسی ساڵن. جێگەی باسە کە لەڕاپرسییەکەدا هاتووە % ٢٦،١ هاوڵاتیان پشتگیری لە سۆسیال دیموکراتەکان دەکەن. ئەم ڕێژەیەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو پارتە لایەنگرانی بە کۆی %١،٣ بەراود بەدەرئەنجامی ڕاپرسییەکانی پێشووتر زیادیکردووە. بەڵام جیاوازییەکی زۆر لەنێوان ڕیژەی لایەنگرانی پارتی سۆسیال دیموکرات و مۆدێراتەکاندا نییە.

لەبەر ئەوە هەر لەم ڕاپرسییەدا ئاشکراو بووە کە پارتی مۆدێراتەکانیش لە  % ٢٥،٣ دەنگی هاوڵاتیان بەلایی خۆیاندا ڕاکێشن. جێگەی باسە کە ماوەیەکی زۆرە پارتی سۆسیال دیموکراتەکان ڕێژەی لایەنگرانیان لە ژێژ %٢٥ وە بووە و لەبەرامبەردا پارتی مۆدێراتەکان چەند جارێک وەک گەورەترین پارتی سیاسی لەڕوو ڕاپرسییەکانەوە دەرکەوتووە.

‌بەپێی ووتەی پرۆڤیسۆرانی بواری زانستی سیاسی هەڵکشانی دەنگەکانی  پارتی سۆسیال دیموکرات بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەم پارتە ئەو  لایەنگرانەی کە پێشووتر دەنگیان بە پارتی دیموکراتەکانی سویددەدا ئێستا دووبارە پشتگیری لە سۆسیال دیموکراتەکان دەکەنەوە. هاوکات پارتی دیموکراتەکانی سوید دەنگەکانیان بەپێی ڕاپرسییەکەی نۆڤوس لە % ٠،٢ کەمی کردووە و ئێستا ڕێژەی لایەنگرانی ئەم پارتە لە %١٨ دەدایەو سێهەمین پارتی گەورەن لەگۆڕەپانی سیاسیدا.

 جێگەی باسە پارتە سیاسییەکانی دیکەی نێو پەرلەمان گۆڕانکارییەکای ئەوتۆ لەڕوانگەی ڕێژەی لایەنگرانەوە ناهاتووە. لەبەرامبەردا هاوپەمانی راستەکانی ئەمڕۆ گەورەترین بەرەی سیاسین و لە  % ٤٠،٢ یی هاوڵاتیان پشتگیریان لێدەکەن، هاوکات بەرەی سوور و سەزەکان  % ٣٩،٥ پشگیریان لێدەکرێت..

لەڕاپرسییەکەی نۆڤوسدا ٥٤٨٠ کەس بەشداریان کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".