Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەڵگەنامەکانی پەناما جیهان دەهەژێنێ

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 4 april 2016 kl 12.30
نزیکەی ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ سویدیی و کۆپمانیایی سویدیی تێوەگلاون
(2:31 min)
Foto: TT
Foto: TT وێنە: TT

بانکی نوردیا یەکێکە لەو بانکانەی کە ناوی لەبەڵگەنامەکانی پاناما کەتایبەت بووە بەسپی کردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە باج و کاری نا یاسایدا  هاتووە.

بەملیۆنان بەڵگەنامە ئاشکرا بووە کە دەیان سەرکردەی وڵات،  سیاسەتمەدار ،وەرزشەوان، دەوڵەمد، کۆمپانیا، ئەستێرەی فیلم،  و بانکەکان لەڕێگەی کردنەوەی سندۆقی تایبەتەوە لە کۆمپانیاییەکی یاسایدا لە پاناما بۆ سپی کردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە باج و کاری نا یاسایدا تێوە گلاون. یەکێک لەو تێوەگلاوانە بانکی سویدی نوردیا (Nordea) یە.

لەکۆمپانیایەکی یاسایی بەناوی مۆسک فۆنسێکا کە پەنامایییە و بەیەکێک لە هەرە گەورەترین کۆمپانیاکانی پاراستنی نهێنی لە جیهاندا دادەنرێت زیاتر لە ١١ ملیۆن بەڵگە نامە لێیەوە دزەی کردووە و دەست ڕۆژنامەی ئەڵمانی زوێدۆیتچێ تسایتوون (Süddeutsche Zeitung) کەوتووە و ئەوانیش بەهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رۆژنامه‌نوسانی لێكۆڵینه‌وه (ICIJ)‌ کە لەم ڕێکخراوەشدا سەدان دەزگایی ڕاگەیاندن پێکەوە هاوکارن و بەبەشێکی هەرەزۆری بەڵگەنامەکاندا چوونەتەوە. ئەم بەڵگەنامانە تایبەتن بەساڵانی ١٩٧٩ بۆ ٢٠١٥.

بەپێی بەڵگەنامەکان بێجگە لە بانکی نوردیا نزیکەی ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ کۆمپانیاو فۆند و کەسایەتی  سویدی ناویان لە بەڵگەنامەکاندا هەیە. لەو ڕوەشەوە کەمێک بەر لەئێستا دەزگای باج (skatteverket) دەزگایی چاودێری دارایی حکومەت (Finansinspektionen) ڕایانگەیان کە دەست بەلێکۆڵینەوە دەکەن. بەتایبەت دەزگایی باج داوایی زانیاری لەسەر ئەوە کەس کۆمپانیا سویدیانەی ناویان لەو بەڵگەنامانەدا هاتووە دەکەن.

 هاوکات دەزگایی چاودێری دارایی حکومەت ڕایگەیاندووە کە ئەوان ڕووبەڕووی بانکی سوید دەبنەوە. جێگەی باسە ئەو زانیاریانەی سەبارەت بەسویددە  بەرنامەی ئوودراگ گرانسکنینی تەلەڤیزیۆنی سوید ئاشکرایکردووە.

 جێگەی باسە دیایتریشیان لەو کەساییەتیانەی کە ناویان لەو بەڵگەنامانەدا بۆ سپی کردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە باج و کاری نا یاسایدا هاتووە سەرک وەزیرانی وڵاتی ئاسلاند، خێزانی سەرۆکی چین و کەسانی نیزک لە سەرۆکی ڕووستا ڤلادیمر پووتنە، و پاشایی سعوودیە هاتووە. هاوکات یاریزانی بەناوباگی تۆپی پێ لویۆنێل مێسی، ئەتستێرە بواری فیلم جاکی شان هاتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".