Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یەکییەتیی ئەورووپا هەڕەشەی کەمکردنەوەی کۆمەک لە ئەفغانستان دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 5 april 2016 kl 11.06
وەزیری کۆمەک: کۆمەک نابێت مەرجی لەسەر بێت
(1:51 min)
ئیسابێلا لۆڤین، وەزیری کۆمەک، وێنە لە نووسینگەی هەواڵی سوید (TT) وەرگیراوە
ئیسابێلا لۆڤین، وەزیری کۆمەک، وێنە لە نووسینگەی هەواڵی سوید (TT) وەرگیراوە

ئەگەر حوکوومەتی ئەفغانستان ئەو پەنابەرانە وەرنەگرێتەوە کە لە یەکییەتیی ئەورووپا داواکانیان ڕەت کراوەتەوە، یەکییەتیی ئەورووپا کۆمەکیان لێ دەبڕێت.   

 بە پێی ئەو زانیارییانەوەی دەستگەی هەواڵەکانی رادیۆی سوید ئێکۆت دەستی کەوتووە، چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی 80 هەزار هاوڵاتیی ئەفغانی کە داوای پەنابەرییان لە وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپا کردووە، داواکانیان ڕەت دەکرێتەوە و دەبێت بنێردرێنەوە وڵاتی خۆیان، بەڵام ئەفغانستان ئامادە نییە وەریانبگرێتەوە.

یەکییەتیی ئەورووپاش ئێستا هەڕەشەی ئەوە لە حوکوومەتی ئەفگانستان دەکات کە گەر هاوڵاتییەکانیان وەرنەگرنەوە بری ئەو کۆمەکە کەم دەکەنەوە کە یەکییەتیی ئەورووپا بۆیان دەنێرێت.

لەو دۆکومێنتەی کۆمیسیۆنی یەکییەتیی ئەورووپادا، کە دەست ئێکۆت کەوتووە، نووسراوە بۆ ئەوەی بڕی کۆمەکی تایبەت بە ئەفغانستان لەو ئاستەی ئێستادا بمێنێتەوە دەبێت لە سەرەتای ئەم هاوینەدا دانووستانەکانی تایبەت بە پرسی کۆچ لەگەڵ ئەفغانستان بەرەو پێش بچن.

بە پێی هەڵسەنگاندنەکانی کۆمیسیۆنی ئەورووپا حوکوومەتی ئەفغانستان بەبێ کۆمەکی یەکییەتیی ئەورووپا ناتوانێ لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەی بەردەوام بێت. لە کاتێکدا کە یەکییەتیی ئەورووپا گەورەترین سەرچاوە کۆمەکە بۆ وڵاتانی جیهانی سێیەم. 

ئیسابێلا لۆڤین وەزیری کۆمەک لەگەڵ ئەم مەرج و هەڕەشەیەی یەکییەتیی ئەورووپادا نییە و دەڵێت ئێمە  بەپێی پرنسیپە نێونەتەوەییەکان لەسەر ئەوە ڕێککەوتووین کە کۆمەک دەبێت بەشێویەک بەڕێوە ببرێت کە لەگەڵ پێداویستیی ئەو وڵاتانەدا بگونجێنرێت کە پێویستییان بە کۆمەکە.

ئەو هەروەها دەڵێت ئەم زانیارییانە سەبارەت بە هەڕەشەی نەناردنی کۆمەک بۆ ئەفغانستان لەلایەن یەکییەتیی ئەورووپاوە هێشتا ئاستی گفتوگۆدایە  وهیچ بڕیارێکی لەسەر نەدراوە، هەربۆیە قسەی زۆر هەڵناگرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".