Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سنووردارکردنی کۆمەکی دایکوباوکایەتی پەنابەر جێی پرسیارە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 5 april 2016 kl 12.31
وەزیری بیمە: زەحمەتە گرووپێکی کۆمەڵگە بە یاسا جیا بکرێتەوە
(2:27 min)
 Foto: Anders Wiklund/TT, Marcus Ericsson/TT.
وەزیری بیمەی کۆمەڵایەتی ئاننیکا ستراندسهێل

وەزیری بیمەی کۆمەڵایەتی دەڵێت بڕیاری سنووردارکردنی بیمەی دایکوباوکایەتی بۆ پەنابەرە تازەهاتووەکان دەبێت لێبکۆڵرێتەوە.

 

بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان حوکوومەت و بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ڕاست بۆ پرسی کۆچ لە پاییزی ڕابوردوودا و لەکاتی قەیرانی پەنابەرییدا ئیمزا کرا، یەکێک لە خاڵەکان ئەوە بوو کە ڕێسای تایبەت بە بیمەی دایکوباوکایەتی (förälsdrarpening) بگۆڕدرێت بۆ ئەو پەنابەرانەی تازە هاتوونەتە سوید و مۆڵەتی مانەوەیان هەیە.

ئەو گۆڕانکارییە بەشێوەیەک بێت کە تا تەمەنی منداڵەکانیان دەبێت بە دووساڵ بۆیان هەبێت کۆمەکی دایکوباوکایەتی تەواوەتی وەربگرن، لە دوای دوو ساڵەوە ئیتر ڕۆژەکانی مۆڵەتی دایکوباوکایەتییان کەم بکرێتەوە. ئەویش بەو ئامانجەی کە زۆر لە ماڵەوە نەمێننەوە و بواریان بۆ بڕەخسێنرێت بە زووترین کات کار وەربگرن و تێکەڵ بە کۆمەڵگەی سویدی ببن. 

بەڵام ئاننیکا ستراندهێل وەزیری بیمەی کۆمەڵایەتی دەڵێت تا دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی گشتی سەبارەت بە بیمەی دایکوباوکایەتی تەواو نەبێت ناتوانین هیچ بڕیارێک لەسەر ئەو پرسە بدەین.

وەزیری کۆمەک دەڵێت لایەنێکی باشی ئەو پێشنیازە ئەوەیە کە بۆ نموونە ژنانی بیانی زووتر بە کۆمەڵگەی سویدی ئاشنا دەبن و منداڵەکانیان زووتر دێنە فێرگای سەرەتایی سویدی، ئەمەش بۆ فێربوونی زمانی سویدی گرنگە.

بەڵام لەهەمان کاتتدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئاسان نییە ڕێسایەکی کۆمەک تایبەت بە گرووپێکی کۆمەڵگە تەرخان بکرێت. هاوڕای وەزیر، یەکێک لەو شارەزایانەیە کە لە لێکۆڵینەوەکەدا بەشدارن یوا باریۆلدە لە ڕێکخراوی سەراسەریی کرێکارانەوە (LO) دەڵێت جیاکردنەوەی گرووپێکی کۆمەڵگە و کەمکردنەوەی کۆمەک لێیان کارێکی نامۆیە بە سوید و جێی پرسیارە.

بەڵام مۆدێراتەکان لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ڕاست دەلێن ئەو پێشنیازە ئێمە و حوکوومەت لەسەری ڕێککەوتووین و دەبێت بخرێتە کار، چونکە لە حاڵێ حازردا پرۆسەی هاوگوونجی لە سویددا زۆر خراپە، بۆ نموونە مانەوەی دایکوباوک لەگەڵ منداڵدا ،بەتایبەت ژنان، بۆ ماوەیەکی زۆر تەڵەیەکە ئەو کەسانە لە هاوگوونجی دوا دەخات.

جێی ئاماژەیە، چاوەڕی دەکرێت لێکۆڵینەوەی تایبەت بە بیمەی دایکوباوکایەتی کە لەسەر ئەرکی حوکوومەت بەڕێوە دەچێت لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 بە ئەنجام گەشتبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".