Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەستگەی باج هەوڵی شاردنەوەی گەندەڵیی سیاسەتمەداراندا داوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 6 april 2016 kl 10.00
گەورەبەرپرسانی سوید لە لیستی گەندەڵیدان
(3:45 min)
Skatteverket
Foto Bertil Ericson/TT

دوو بەرپرسی پلەبەرزی دەستگەی باج هەوڵیان داوە سیاسەتمەداران ئاگادار بکەنەوە کە بەرنامەی (Uppdrag Granskning) خەریکە لە ساختەکاریەکانیان دەکۆڵێتەوە.

فرانک بێلفراگ سکرتێری پێشووی کابینەی وەزارەتی دەرەوە بووە لە سەردەمی وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلد لەنێوان ساڵانی 2006-2014، واتا کەسی دووەم بووە لە وەزارەتی دەرەوە لە دوای کارل بیلد لە سەردەمی حوکوومڕانی بەرەی ڕاستدا.

بێلفراگ یەکێک لەو سیاسەتمەدارە سویدییانەیە کە بەرنامەی (Uppdrag Granskning) لە تەلەفزیۆنی گشتیی سوید (SVT) لێیانی کۆڵیوەتەوە و لە لیستی ئەو کەسانەدایە کە ساختەکارییان لە باجدا کردووە و بازرگانییەکانیان لە دەرەوەی سوید شاردۆتەوە. بەلام لەو کاتەدا دوو بەرپرسی بەرزی دەستگەی باج (Skatteverket) پەیوەندییان بە بێلفراگەوە کردووە کە ئاگای لەخۆی بێت.

ئەو دووکەسەش دوو هاوکاری پێشووی بێلفراگن، هێلێنا دیرسێن کە ئێستا بەڕێوەبەرە لە دەستگەی باج و ئینگێمار هانسۆن بەرپرسی گشتی دەستگەکەیە.

هەر لە زانیارییەکانی بەرنامەی ئوپدراگ گرانسکنین دەرکەوتووە کە پارێزەری بێلفراگ لە نامەیەکی ئەلەکترۆنیدا بۆ دەستگەی باجی نووسیوە کە لەسەر شاردنەوەی زانیارییەکانی بێلفراگ ڕێک بکەون.

بەرنامەی ئوپدراگ گرانسکنینگ لەنریکەی 9000 لەو بڕیارانە کۆڵیەوەتەوە کە لە دەستگەی باجدا بەناوی داوانامەی (självrättelser) تۆمار کراون.

 ئەو داوایەش ئەو کەسانە خۆیان ناردوویانە بۆ دەستگەی باج، جێی باسە بەپێی ئەو داوایە، ئەو کەسەی کە موڵکوماڵی لە وڵاتانی دەرەوەی سوید هەیە و لای دەستگەی باج ئاشکرای نەکردووە، خۆیان ئەو کەسانە داوای پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەی باجی نەدراوی ماڵوموڵکەکانیان دەکەن، ئەگەر پیویستی کرد. بەو پێیە لای پۆلیس سکاڵایان لەسەر تۆمار ناکرێت و پێویست ناکات لەسەر ئەو موڵکانەی دەرەوەی وڵاتییان باجی زیادە بدەن.  

بەو پێیە ئەو کەسانە کە لە پلەیبەرزی سیاسی و بەرپرسیارێتییدان لە سویدا بە سەداها ملیۆن کرۆنیان لە کۆنتۆی نهێنی لە بانکەکانی دەرەوەی سوید و لەژێرناوی کۆمپانیای نەناسراو کە تەنها ناوویان هەیە، شاردۆتەوە بێ ئەوەی کە باجی لێ بدەن.  

ئاشکرابوونی ئەم زانیارییانە بەشێکە لەو هەوڵە بەرفراوانەی کە یەکییەتیی جیهانیی ڕۆژنامەوانان، 107 دەستگەی میدیایی  لە 78 وڵاتەوە، لەنێویاندا ڕۆژنامەوانی سویدی لە بەرنامەی (Uppdrag Granskning) بەشدار بوون، ئاشکرابوونی زانیارییەکان بەناوی دۆکۆمێنتی پەنەما (Panamadokumentet) لەم ڕۆژانەدا لە میدیاکانی جیهاندا دەنگی دایەوە.

بۆ نموونە  تێیدا دەرکەوت کە گەورە سیاسەتمەدارانی وەک سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر بۆتین، و سەرەکوەزیرانی ئیسلاندا هەروەها وەرزشوانی جیهانی میسی لەو کەسە بەناوبانگانەی دوونیان کە ساختەکارییان لە پارەی باجدا کردووە و بڕە پارەی گەورەیان لەو بانکانەدا شاردۆتەوە کە بە بەهەشتی باج ناودەبرێن، واتا پێویستیان بەدانی باج نییە.

هەر لەو پەیوەندەدا و لە بەدواداچوونەکانی بەرنامەی تەلەفزیۆنیی (Uppdrga Granskning) دەرکەوتووە کە گەورە بانکی نوردیا لە سوید، قەرزی گەورەی داوەتە یەکێک لە نزیکترین کەسەکان لە دیکتاتۆری کازاکستان نورسوڵتان نازارباییف.

بەپێی نوردیا گوایا ئەو پارانە بەقەرز دراون تا لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کۆمەڵگەیەکی گەورە بۆ چەندەها نووسینگە دابمەزرێنرێت. بەڵام دەرکەوتووە کە ئەو پارانە کە ملیاردەها کرۆنە ڕاستەوخۆ ناچێت بۆ مۆسکۆ بەڵکە دەچێت بۆ هەندێک لە کۆمپانیای نەناسراو بە خاوەنی نەناسراو لەو وڵاتانەدا چووە کە بە بەهەشتی باج ناو دەبرێن.

واتا ئەو پارانە بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی کەسە نزیکەکانی سەرۆکی کازاکستان بەکار هاتووە.    

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".