Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"چاودێری ڕەوشی نێوان حکومەتی تورکیا و کوردەکان دەکەین"

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 6 april 2016 kl 12.47
"خەباتی کوردان لە رۆژائاوا دژی داعش بەرز دەنرخێندرێت"
(5:47 min)
Foto: TT
Foto: TT وێنە: Salvatore Di Nolfi

سەبارەت بەڕێگریکردن لەگەشەسەندین جەنگ و هێنانە ئارایی ئاشتی لەو وڵاتانەی جەنگ تێیدا بەرپایە لە ستۆکهۆم  کۆبوونەوەی لووتەکە بەسترا.

لەشاری ستۆکهۆڵم بەئامادەبوونی جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نوێنەری و زیاتر لە ٤٠ وڵات و ڕێکخراوە مەدەنیی نێونەتەوەی سەبارەت بەڕێگری کردن لە گەشەسەندنی جەنگ و هێنانە ئارایی ئاشتی لەو ناوچانەی کە جەنگ تیایاندا بەرپایە کۆبوونەوە.   کۆبوونەوەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی سوید و ئینستیتووتی ئاشتی نێونەتەوەی ستۆکهۆڵم ڕێکخرابوو.

وەزیری کۆمەکی سوید ئیسابێلا لوێڤین کە هاوکات سەرۆکی ئینستیتووتی ئاشتی نێونەتەوەی ستۆکهۆڵمە و وەزیری دارایی سیرالیۆن کەیفەڵە ئەرکی بەڕێوەبەراییەتی کۆبوونەوەکەیان پێسپێردراوە. لەپاش کۆبوونەوەکە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەسەتراو لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە دەبێت هەموو لایەک هەوڵەکانی خۆیان  سەبارەت بەهێنانە دیی ئاشتی و بەرگرتن لەگەشەسەندنی کێشەکان لە جیهاندا بخەنەگەڕ.

 جێگەی باسە جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێکخراوەکەی خۆیەوە دەستی پێکرد و ڕەخنەی ڕووبەڕووی ڕێکخراوەکەیان کردووە کە دەبێت بەر لەهەڵگیرسانی ئاگری جەنگ ئەوان هەڵوێستیان هەبێت و ڕێگری لێ بکەن. هاوکات جیهانیشی لەڕوانگەی ڕێگەکردن لە گەشەسەندنی جەنگ بە شكستخواردو لەقەڵەمدا.

 بەشی کوردی رادیۆی سوید کە کۆنفرانسەکەدا ئامادەبوو وە سەبارەت بەڕەوشی باکوری کوردستان و تووندوتیژیەکانی حکومەتی تورکیا بەرامبەر کوردان لەو وڵاتەدا لە یان ئەلیاسۆنی جێگری سکرترێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی پرسی ئایا هەوڵی نەتەوەیەکگرتەوەکان سەبارەت بەچارەسەرکردنی ئەو کێشەیە چی دەبێت، لەوەڵامدا ئەلیاسۆن ووتی.

     -   من نامەوێت بچمە ناو وردەکارییەکانەوە ئەم پرسەوە بەڵام لە نزیەکەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکەین. هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ حکومەتی تورکیا و لەگەڵ بەرەی کوردەکانیشدا پەیوەندیمان هەیە کە هیوادارین چارسەرێکی ئاشتیان بۆ ناکۆکی نێوانیان بدۆزنەوە و لەسەر گفتووگۆکردن بەردەوامبن. هەروەها ئێمە لە ڕەوشە ئاگادارین کە لە چەند ناوچەیەکدا زۆر ئاڵۆز و گرژە، بەڵام نامەوەێت زانیاری لەسەر وردەکارییەکان بدەم هەیە.

هاوت سەبارەت بەو رەوشەی ئێستا لە تورکیا دەگووزەرێت چەندین جار لەڕوانگەی چالاک نەبوون یان بێده‌ربه‌ستێتییەوە ڕەخنەی لە نەتەوە یەکگرتەوەکان گیراوە ئایا بۆچوونی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو ڕووەوە چییە لەوەڵامدا ئەلیاسۆن ئاماژەی بەوە کرد کە پرسی بەشداریکردنی لە کێشەی نێوخۆیەکانی وڵاتاندا زۆرجار دەخرێتە سەر مێزی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکان پرینسیپی خۆی هەیەو وتی.

  -   نەتەوە یەکگرتووەکان پرینسیپی خۆیی لەڕوانگەی ئەم بابەتانەوە هەیەوە ئەویش لەوە پێکدێت کە بەتەوای سەروەری خاکی وڵاتن ببپارێزێت. هاوکات لەگەڵ ئەودا نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵ دەدات کە ڕۆڵیکی بێلایەنە لە ناکۆکییە ناوخۆیەکاند ببینێ، بەڵام هەندێک جار ئەو هەنگاوانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبەرچاو ناگیرێت. سەرەڕایی ئەو رەوشە زۆرگرنگە کە مافەکانی مرۆڤ لەهەر کوێیەکی جیان بێت لەبەرچاو بگیرێت و هەوڵبدرێ کە کێشەکان بەڕێگەی ئاشتیانە چارسەربکرێت.

 لە کۆنفرانسەکەدا تیشکخرایە سەر ڕەوشی جیهان کە جەنگ لەزۆربەی وڵاتانی جیهاندا بەرپایە و بەهۆیەشەوە ڕێژەی کۆچبەر ئێجگارە زۆربوو. بەتایبەت کۆچبەرانی سوریا کە لەڕەوشێکی زۆر خراپدا ژیان بەسەر دەبەن. لەو رووەشەوە یان ئەلیاسۆن باسی لەوە کرد کە دەبێت هەوڵی جدیتر بۆ هێنانە ئارای ئاشتی لەو وڵاتەدا بدرێت. منیش لە جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانم پرسی ئەیا لە دانووستاندنەکانی جنێفدا سەبارەت بەڕێککەوتن لەنێوان لایەنە بەشداربووەکاندا بۆچی کوردانی ئەو وڵاتە نوێنەریان نییەو بانگێش نەکراون لەکاتێکدا ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە بەسەقامگیر دادەنرێت. لەو وڵامدا وتی.

  -  ئەمە بابەتێکی زۆر ئاڵۆز بوو کە لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی دانووستاندنەکان و دەستەی کۆبوونەوەی سوریی هاتۆتە ئاراوە و هەتاوەکو ئێستا هیچ ڕێگە چارەیەکمان بۆ نەدۆزیووەتەوە. ئەتوانم بڵێم لەهەندێ ڕووەوە تەواو بەرەبەست هەیە. لەگەڵ ئەوشدا ڕاستە ئێستا ئەوان نوێنەر نییە، بەڵام پەیوەندی لەگەڵیاندا بەردەوامە و لەگەڵ هەموو هێزە زەمینیەکاندا کە لەسوریان پەیوەندیان پێوەکرداوە. جێگە تیشک خستنەسەرە کە لەڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا هێزە کوردییەکان ڕۆڵێکی گاریگەریان هەبووەو ئەو خەباتەشیان لە لایەن هاوپەیمانانەوە بەرز دەنرخێندرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".