Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژمارەی توشبووان بە شێرپەنجە زیاددەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 6 april 2016 kl 13.04
دەوڵەت دەتوانێت بەر بەزیادبوونی شێرپەنجە بگرێت
(2:24 min)
Dan Hansson / SvD / TT
Dan Hansson / SvD / TT

 لەماوەی بیستوپێنج ساڵی داهاتوودا ژمارەی توشبووان بە شێرپەنجە بە لەسەدا 90 زیاد دەکات، بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی فۆندی شیرپەنجە (Cancerfonden).

نوێنەرانی کانسەرفۆندەن لە وتارێکی هاوبەشدا ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) نووسیویانە کە دەبێت بە یارمەتی لێکۆڵێنەوەی زانستی و بەهێزکردنی چارەسەرسازی و تەرخانکردنی سەرمایە و توانا بۆ ڕێگەکانی بەرگری، دەتوانرێت لەو ڕێژە چاوەڕوانکراوەی توشبوون بە شێرپەنجە کەم بکرێتەوە.

جێی باسە بەپێی پێشبینییەکانی ئینستیتیوتی ئابووریی تەندروستی و چاودێریی نەخۆشیی (IHE) لە شاری لوند کە لە سەر داوای کانسەرفۆندەن ئەنجامییان داوە، ساڵی 2040 خەرجیی نەخۆشیی شێرپەنجە لەسەر کۆمەڵگەی سویدی دەگاتە نزیکەی 68 ملیارد کرۆن لە ساڵێکدا، ئەمە بەراورد بە ئێستا کە هەر ساڵێک ئەو خەرجییە 36 ملیارد کرۆنە.

هەروەها بەپێی چاوەڕوانییەکانی دەستگەی تەندروستیی میللی (Folkhälsomyndigheten) تا ساڵی 2040 هەر ساڵی 100 هەزار کەس توشی شێرپەنجە دەبن ئەوەیش بەهۆی ئەوەی کە دانیشتووانی سوید تا دێت زیاتر دەژین واتا ژمارەی بەساڵاچووان لە زیادبووندایە، ئەو کەسانەش لە قۆناغی کۆتایی تەمەنیاندا زۆرجار توشی شێرپەنجە دێن.

هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی ژمارەی توشبوون بە شێرپەنجە ئەوەیە کە چارەسەری ئەو نەخۆشییە بەرەو پێش چووە کە وا دەکات ژمارەی ئەو کەسانەی کە نەخۆشیی شیرپەنجەیان هەیە بەڵام ساڵانێکی زۆر لە ژیان بەردەوام دەبن، زیاد دەکات.

واتا ئەو ژمارە چاوەڕوانکراوە تەنها کەسانی تازەتوشبوو نییە بەڵکە چاوەڕێ دەکرێت کە ساڵی 2040 دا  630 هەزار کەس لە دوای تووشبوونیان بە شیرپەنجە بۆ ماوەی دە ساڵ لە ژیاندا بمێنن.

ئەم پێشبینیانە لە ڕوانگەی تەندروستیی هاوڵاتییان و پێشکەوتنی ڕێگەچارەی شێرپەنجە شتێکی باشە، بەڵام خەرجییەکان زیاد دەکات، ئەوەش لەسەر سیستێمی خۆشگوزەرانی دەکەوێت.

جا بۆئەوەی کە کۆمەڵگە لەو بارە گرانە دووربخرێتەوە کانسەرفۆندەن پێشنیاز دەکەن کە   لە گرنگترین ئەو کارانەی کە دەوڵەت دەتوانێت بیکات قەدەغەکردنی فرۆشتنی جگەرەیە لە دوکانەکان، هەروەها قەەدەغەکردنی جگەرەکێشانە لە شوێنی نانخواردن لە دەرەوەی ڕێستورانگەکان، لە شوێنی یاریکردنی منداڵان، ویستەگی ئوتوبوس و وێستگەی شەمەندەفەر.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".