Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گەڕاندنەوەی منداڵە ئەفغانەکان پڕکێشەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 6 april 2016 kl 16.14
منداڵانی ئەفغانی دەگەڕێنەوە
(4:39 min)
منداڵانی ئەفغانیی دەگەڕێنەوە
وێنە: John Alexander Sahlin/TT

منداڵە بە تەنهاهاتووەکانی ئەفغان، هەر دێت و زیاتر دەگەرێنەوە و داواکاریی مافی پەنابەرییەکەیان وەردەگرنەوە. ساڵی پار تەنها ١٧ کەس داوای مافی پەنابەرییەکەیان وەرگرتەوە، کەچی ئەمساڵ تاکوو ئیستا ٤٩ منداڵی ئەفغان بە خواستی خۆیان داوای گەڕانەوەیان کردووە.

بە بۆچوونی شەل تەریە تورڤیک شارەزای پرسەکانی لاوان و مناڵان لە دەزگای کۆچ هۆکاری سەرەکی گەڕانەوەی ئەم منداڵانە، بیرکردنی بنەماڵەکانیانە. یان کێشەیەک بۆ بنەمالەکانیان هاتووەتە پێش، یان کەسێکیان نۆخۆش کەوتووە. یەک لەو منداڵانە رەزای ١٥ ساڵانە، کە چیتر تاقەتی چاوەڕوانی نەماوە و بیری دایک و تەنیایی وای لێ کرد بڕیاری گەڕانەوە بۆ ناو خێزانەکەی بدات. جێێ باسە ڕەزا ناوێکی ساختەیە بۆ پاراستنی ئەم کەسە. ناوبراو دەڵیت ئێمە تەنها یەک جار دەژین، دەمەوێ ئەو یەک جارە لەگەڵ ئەوان بژیم، ئەگەرچی ئەو ژیانەی ئەوێ دۆزەخیش بێت پێم خۆشە لە هەر حاڵەتێکدا لەلای ئەوان بم. لەوانەیە خۆم تەنیاییەکە تەحەموول کەم بەڵام تاقەتی گریانی دایکمم نییە، جگە لەم بێتاقەتی و ناڕەحەتییانە کێشەی ماددیش بە لایەکی تر.

دوای هێنان و بردن و فکر کردنەوەی چەند مانگە، ڕەزا بە قەناعەتی گەڕانەوە گەیشت. کەچی ئێستا کێشەی دیکەی لە سەر ڕێیە. ڕەزا لە ئێران لە دایک بووە، ئەفغانستانی بە چاوی خۆی نەدیوە و دایک و باوکی ساڵانێکی زۆرە لە ئەفغانستان هەڵهاتوون و پەنایان بۆ ئێران بردووە. ئێستا دەزگای کۆچی سوید ڕەزا دەنێرێتەوە بۆ ئەفغانستان ئەگەرچی دایک و باوکیشی لەوێ ناژین، تەنها مەرجێک هەیە، ڕەزا دەبێت کەسێکی نزیکی لەوێ وەریبگرێ. بەم حاڵەش گەڕانەوە بۆ ئەفگانستان پڕ مەترسییە. ڕەزا لە قەومی حەزەرە و بە هۆی شیعە بوونیان مەترسیی زیاتری لە پێشە، ئیتر ترسی تاڵەبانەکان و داعشیش بە لایەکی تر. بۆ ئەوەی ڕەزا بڕواتەوە بۆ ئێران ناچارە لە ڕێگای قاچاغ سنوورەکانی بەینی ئەفغانستان و ئێران تێپەڕ بکات. ئەم ڕیگایەش پڕ مەترسییە بەڵام ڕەزا چارەیەکی دیکەی نییە، ناچارە خۆی بگەیەنێتەوە بە بنەمالەکەی لە ئێران، بۆیە ئێستا جگە لە چاوەڕوانی و پرۆسەی گەڕانەوەکەی، ئەو ڕێگا مەترسیدارەشی لە پێشە.

شەل تەریە تورڤیک دەڵێت هەرچەندە بە داخین کە ئەم منداڵانە دەبێت ئەو ڕیگا سەختە هەڵبژێرن، بەڵام ئێمە زیاترمان لە دەست نایەت، چوونکە نە یاساکانی سوید ئیزن دەدات ئێمە ئەو منداڵانە بنێرینەوە ئێران نە ئێران وەریان دەگرێت.

گەڕانەوەی ئەم منداڵانە بە خواستی خۆیان، دیاردەیەکی تازەیە بۆ دەزگای کۆچ. ژمارەیان زۆرە و هەموویان بە پەلەن بۆ گەڕانەوە بەڵام پێش لەوە دەبێت کەسێک دەستنیشان بکرێت، کە ئەو منداڵانە لەوێ وەربگرێت بە پێی وتەکانی شەل تەریە تورڤیک شارەزای پرسی لاوان و مناڵان لە دەزگای کۆچی سوید Migrationsverket.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".