Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ناکۆکییە سیاسییەکان لەسەر پرسی کۆچ بەردەوامە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 7 april 2016 kl 09.54
ئەو پێشنیازە ڕێگەی یاسایی لە کۆچبەران دادەخات
(3:03 min)
Massor med flyktingar i stor sal med madrasser.
Foto: TT

هەموو پارتەکانی پەرلەمان جگە لە حوکوومەت دژی پێشنیازەکەی دوێنێی حوکوومەتن کە تێیدا داوای گۆڕانکاریی لە سیاسەتی وەرگرتنی کۆچبەران دەکات.

پارتەکانی پەرلەمانی سوید ڕەخنەیان لەو پێشنیازەی حوکوومەت هەیە کە دوێنێ ڕاگەیەنرا. لەو پێشنیازەدا حوکوومەت داوای ئەوەی کردووە کە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە کامپەکانی وڵاتانی دیکەوە بە پێی یاسای کۆتا دەهێنرێنە سوید کەم بکرێتەوە، لەبری ئەوان خێزانی ئەو کەسانە بهێنرێت کە ئێستا لە سویددا پەنابەرن.

بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان حوکوومەت و پارتەکانی بەرەی ڕاست لە ئۆپۆزسیۆن لەماوەی ئەمساڵدا ئیمزا کراوە سوید دەبێت ژمارەی ئەو پەنابەرانەی بە یاسای کۆتا دەهێنرێنە سوید، ساڵانە لە 1900 کۆچبەرەوە زیاد بکریت بۆ 5000 کەس.

کەمکردنەوەی ئەو ژمارەیەی هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون شکاندنی پەیمانەکەی نێوانمان و تاوانە دژ بەو ڕێكکەوتنی تایبەت بە پرسی کۆچ، فرێدریک مالم وتەبێژی پرسی هاوگوونجی لە پارتی لیبراڵەکانەوە دەڵێت.

ئەو هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە شکاندنی ئەم هاوپەیمانییە ڕێ لەو کەسانە دادەخات کە بەو هیوایەن بەرێی یاسایی و لەرێی بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بە سیستێمی کۆتا (kvotflykting) بێنە سوید.

ئانیێ لیۆف سەرۆکی پارتی سێنتەر دەڵێت گرنگە پەیڕەوی لەو ڕێککەوتنە بکەین و کۆچبەران ڕاستەوخۆ لە کامپەکانی وڵاتانی دیکەوە بهێنرێن سوید. ئەم پێشنیازە نیگەرانی بۆ ئەو کۆچبەرانە دەنێتەوە کە بەنیازبوون و هیوایان وا بوو بە سیستێمی کۆتا بێنە سوید.

جێگری سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان ئێلیسابێت سڤانتێسۆن، ئەویش وەک هاوپەیمانەکانی دەڵێت ئەو پێشنیازەی حوکوومەت جێی سەرسوڕمانە چونکە بەپێی سیستێمی کۆتا ئەو کۆچبەرانە دەهێنرێنە سوید کە پێویستییەکی زۆریان بە پەناگا وپاراستنی ژیانیان هەیە، گۆڕینەوەی ئەو کەسانە بە جۆرێکی دیکە لە پەنابەر شیاو نییە.       

هەر لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان، چەپ و پارتی ناسراو بە دژەبیانی دیموکراتەکانی سوید، دژ بەم پێشنیازی حوکوومەتن .

کار بەو شێوەیە بڕوات پێشنیازەکەی حوکوومەت بۆ گۆڕانکاری لە سیاستی کۆچدا کە بەنیازە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بخرێتە دەنگدانەوە، ناچێتە سەر.  

جێی ئاماژەیە سیستێمی کۆتا تایبەت بە پەنابەری (kvotflyktingar) ئەو کۆچبەرانە دەگرێتەوە کە بەهۆکاری جیاواز وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە و لە وڵاتێکی دیکەدا بە شێوەیەکی کاتی بەتایبەت لە کامپەکاندا دەژین و ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

بەپێی ئۆرگانی تایبەت بە پرسی پەنابەری لە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNHCR) ئەو کەسانە مافی ئەوەیان هەیە ژیانیان پارێزراوبێت و بنیڕدرێنە ئەو 27 وڵاتەی ڕێککەوتنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانیان ئیمزا کردووە، بۆ نموونە سوید.

ئەو کۆچبەرانە دەبێت لای ئۆرگانی پرسی پەنابەران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ناویان تۆمار بێت و وەک کەسێک ناسێنرابن کە پێویستییان بە یارمەتی و مافی پەنابەرییە. لیستی ئەو کەسانە دەخرێنە بەردەست ئەو 27 وڵاتە و هەروڵاتێک ژمارەیەک لەو کۆچبەرانە وەردەگرێت.   

پەرلەمانی هەر یەکێک لەو وڵاتانە ساڵانە دەتوانن ژمارەی ئەو کۆچبەرانە دیاری بکەن کە وڵاتەکەیان بەنیازە وەریان بگرێت.

بەبیر دێنمەوە دوێنی وەزیری کۆچ مورگان یوهانسۆن چەند پێشنیازێکی بۆ گۆرانکاری لە سیاسەتی کۆچدا ڕاگەیاند، ئەمە لەدوای ئەوەی کە پێشنیازەکانی پێشوویان بۆ تووندکردنەوەی یاساکانی کۆچ لە جەند دەستگە و لایەنی بەرپرسەوە تووشی ڕەخنە بوو،

لەو پێشنیازانەی کە نەرم کراونەتەوە:

  • ئەو ڕێسایەی کە مەرجی دۆزینەوەی کار و بژێوی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوە دانابوو بەشێوەیەک دەگۆڕێت کە ئەو لاوانە ناگرێتەوە کە تەمەنیان لە خوار 25 ساڵەوەیە، چونکە دەبێت خوێندنی ئامادەییان تەواو کردبێت تا ئەو مەرجە بیانگرێتەوە. واتا تا خوێندن تەواو نەکەن ئەگەر کاریش بدۆزنەوە مۆلەتی مانەوە وەرناگرن.
  • ئەو کەسانەی کە پێویستییان بە مۆڵەتی مانەوەیە بە هۆکاری دیکە (Alternativt skyddsbehövande ) بۆ ماوەی 13 مانگ مۆڵەتی مانەوەیان دەدرێتێ بەڵام مافی بیمەی منداڵ و نزمترین ئاستی بیمەی دایکوباوکایەتش وەردەگرن.
  •  ئەو منداڵانەی کە نەخۆشی سەختییان هەیە مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەردەگرن و ئەو منداڵە بەتەنها هاتووانەی کە بە هۆکاری دیکە هاتوونەتە سوید ل هەندێک حاڵەتدا بۆیان هەیە کەسوکاریان بهێنن.
  • کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بەنیازبوو بە ڕێی سیستێمی کۆتا بهێنرێنە سوید و لەبری ئەوان کەسوکاری ئەو کەسانە بهێنرێن کە ئێستا لە سویددا پەنابەران.   

بۆ وردەکاریی کۆی پێشنیازەکانی حوکوومەت بۆ تووندکردنەوەی یاسای کۆچ، کە ماوەیەک لەمەوبەر ڕاگەیەنرا سەیری لینکی هاوپێچ بکە! 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".