Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i Kronåsens industriområde med kraftig rökutveckling som följd.
(Publicerat idag kl 15.48)
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

"کوردستان بە ڕەوشێکی ئاڵۆزدا تێپەڕدەبێ"

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 7 april 2016 kl 13.50
پارتی ژینگەو سۆسیال دیموکرات سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیان بانگێشت کردووە
(4:25 min)
وێنە: شاهۆ موانی
وێنە: شاهۆ موانی وێنە: وێنە: شاهۆ موانی

لیستەکانی پارتی ژینگەی و پارتی دیموکراتەکانی لە پارلەمانی سوید سیمنارێکیان بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕێکخست بوو.

 سیمیناری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی سوید سه‌باره‌ت بەجه‌نگی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستيی داعش، ڕه‌وشی په‌رله‌مانی كوردستان و بارودۆخی هاوڵاتیان له‌ هه‌رێمی كوردستان و  ڕۆڵی وڵاتانی جیهان له‌ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بەڕێوەچووە.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان   یوسف موحەمەد سادق  لەلایەن فراکسیۆنەکانی پارتی ژینگەو سۆسیال دیموکراتەکانی سویدەوە لە پەرلەمانی سوید میوانداری کرابووە. سەربارەت بەئاماجی سەردانەی یوسف موحەمەد سادق ووتی:

  -  ئامانجی سەردانەکەمان بریتییە لەسێ تەوەر  پێکدێن. پرسی مافەکانی خەڵکی کوردستان وە ئەو چاوەڕوانیانەی کە لە کۆمەڵگەی نێو نەتەوەیی هەیانە. پرسی دووەم سەبارەت بە شەڕی دژی تێرۆر و چاوەڕوانیەکانمان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە. پرسی سێهەم و کۆتایی تایبەتەبە هەل و مەرج و شێوازی حوکمڕانییە لە هەرێمی کوردستان.

 جێگەی باسە لە پانێلەکدا ڕۆژنامەنووسی سویدی بریت هامەرگرێن و سەرۆکی ڕێکخراوی ئۆلۆف پالمێ یێنس ئورباک بەشدار بوون. سەرەتا بریت هامەرگرێن ئاماژەی بەرەوشی کەمینەکانی هەرێمی کوردستان کرد بەتایبەت  ئێزیدی و مەسیحییەکان کە پاش جەنگی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەژێر مەترسیدان. هاوکات یێنس ئورباک تیشکی خستەسەر سەردانی شاندەکەی سوید کە نوێنەری زۆربەی هەرە زۆر پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی سویدی بۆ باشووری کوردستان کرد کە هەوڵی ڕێکخستنی پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانیان دواو چاویان بەلایەن بەشداربووەکانی کێشەکان کەوتووە، بەڵام سەردانەکەیان لەبەر کەمی کات دەرئەنجامێکی ئەو تۆی نەبووە.

 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە درێژەی وەتەکانیدا باسی لەوەکرد کە دەبێت پرسەکانی مافی ژنان لە گۆڕەپانی سیاسیدا و پرسی ژینگە گرنگییەکەی ئێجگار زۆریان پێبدرێت بۆ ئەوەی بواری دیموکراتی لەو هەرێمی کوردستاندا باشتر گەشە بسەنێت. پاشان باسی پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی هێنایە بواری تاوتوێکردنەوە و ئاماژەی بەو مەترسیانەکرد کە لەڕوانگەی بەردەوام بوونی دۆخەکەوە چاوەڕوان دەکرێت لێبکەوێتە. 

جێگەی ئاماژە پێکردنە محەمەد یوسف سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەفەرمی لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی سویدیەوە پێشوازی لێنەکراوە، بەڵکو بەبەشی کوردی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند چاو بەسەرۆکی پەرلەمانی سوید دەکەوێت و چەندین چاوپێکەوتنی دیکە ئەنجام دەدەن، بەڵام ئامادە نەبوو زانیاری لەسەر ئەو چاوپێکەوتن و کۆبوونانەوەی کە بڕیارە ئەنجامی بدات و لەگەڵ کێ دا بێت ڕابگەیەنێت. ڕێژەیەکی زۆر لە سیاسەتمەدا، ئەندام پەرلەمانانی سوید و کوردانی تاراوگە ئاماددەی سیمینارەکە بوون. لە درێژەی وتەکانیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە فشاری نێودەوڵەتی دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".