Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حوکوومەت بودجەی بەهارەی پێشکەش کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 13 april 2016 kl 08.46
گەشەی ئابووریی سوید مێژووییە
(4:10 min)
 Foto: Jessica Gow/TT. وەزیری دارایی سوید ماگدەلێنا ئەندەرشۆن
Foto: Jessica Gow/TT. وەزیری دارایی سوید ماگدەلێنا ئەندەرشۆن

حوکوومەت سەعات نۆی ئەم بەیانییە بوودجەی بەهارەی پێشکەش کرد، تێیدا پێشنیازی کۆنکرێتی بۆ ئەمساڵ و نیازەکانی بۆ ساڵی داهاتوو دیاری کرد.

وەزیری دارایی ماگدەلێنا ئەندەرشۆن سۆسیالدیموکرات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بوودجەی حوکوومەتی پێشکەش کرد، 

بوودجەی کۆمۆن و ئەنجوومەنی پارێزگاکان

یەکێک لە گەورەترین سەرمایەگوزارییەکانی حوکوومەت تەرخانکردنی 10 ملیارد کرۆنە لە ساڵی داهاتووە و ساڵانە بۆ کۆمۆن و ئەنجوومەنی هەرێمەکانە، ئەمە دوای دانووستانەکانی حوکوومەتە لەگەڵ پارتی چەپ بەو ئامانجەی ئەو بڕە پارەیە بەکاربهێنرێت بۆ گەشەپێدانی بواری خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاریی گشتی، بۆ نموونە زیادکردنی ژمارەی کارمەندانی بواری تەندروستی و فێرگاکان.

بوودجەی دەستگەی کۆچ و بواری پرسی پەنابەری

حکوومەت هەروەها 31 ملیارد کرۆن بۆ پرسی کۆچ تەرخان دەکات، ئەمەش لەبەرئەوەی لە ساڵی ڕابوردووەوە ژمارەی پەنابەری بۆ سوید زیادی کردووە و بەو شێوەیە ئاستی خەرجیی دەستگەی کۆچ و دەستگە پەیوەندیدارەکان بەرزبۆتەوە. 

28 ملیۆن کرۆن لەو پارەیە تەرخانە بۆ دابینکردنی کۆمەک و خانوو بۆ پەنابەرانی نوێ هەروەها بۆ کاسەی کۆمۆنەکان تا بتوانن کاروباری پەنابەرانی پێ هەڵسوڕینن. ئەو بوودجەیەی دەستگەی کۆچ و کۆمۆنەکان بەشێکی بەبڕینی 4 ملیارد کرۆنە لە پارەی کۆمەک (Bistondspengar) کۆمەکی سوید بۆ وڵاتە هەژارەکان.

هاوکات حوکوومەت پێی وایە کە زیادبوونی خەرجییەکانی تایبەت بە پرسی کۆچ کاتییە بەڵام گەر ژمارەی پەنابەران بەردەوام زیاد بکات ئەوا حکوومەت ناچار دەبێت یان ڕێژەی باج زیاد بکات یاخود خەرجیی بواری پەنابەری کەم بکاتەوە.

زیادکردنی باج لەسەر بانک و هەندێک وردەکار

هەر سەبارەت بە باج، لە بوودجەی بەهارەی حوکوومەتدا هاتووە هەندێک گۆڕانکاری لە بواری باجدا ڕوودەدات، بۆ نموونە لە سەری ساڵی داهاتووەوە بڕی باج لەسەر بانکەکان زیاد دەکرێت. بەو شێوەیە نزیکەی ملیارد و نێوێک کرۆن بۆ کاسەی دەوڵەت زیاد دەبێت.

هەروەها زێدەباج (moms) لەسەر نوژەنکردنەەوە و چاککردنەوەی بچووک لە ساڵی داهاتووەوە کەم دەکرێتەوە. لە پاییزی ڕابوردووشەوە حوکوومەت و پارتەکانی بەرەی ڕاست لە ئۆپۆزسیۆن لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە لە مانگی ئاگوستی داهاتووەوە باج لەسەر هەندێک کار دابنرێت، بۆ نموونە باجی ناسراو بە باجی (rut- avdrag) لەسەرکاروباری پەیوەند بە ناومالەوە وەک کاری یارمەتیدانی بواری ئەلەکترۆنی (IT-hjälp)، کاری خزمەتگوازریی باخچە هەروەها ماڵگواستنەوە.

حوکوومەت پێشنیازێکی بۆ دیاریکردنی باج لەسەر چاککردنەوەی کەلوپەلی چێشتخانەی ماڵ وەک بەفرگرە و جلشۆر، پێشکەش کردووە.

کەمبوونەوەی ڕێژەی بێکاری

جێی ئاماژەیە، حوکوومەت هەر ئەمڕۆ رایگەیاند کە گەشەی ئابووری لە سوید لەبرەودایە، ڕێژەی بێکاری لەکەمبوونەوەدایە ئەمساڵ لەسەدا 6.8 و ساڵی داهاتوو کەم دەبێتەوە بۆ 6.3 لەسەدا، بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت تا ساڵی 2018 ئەو کات بە هۆی زایدبوونی ڕێژەی ئەو پەنابەرانەی ئیقامە وەردەگرن و لە لیستی بێکارییدا تۆمار دەکرێن ئەو ڕێژەیە واتا ڕێژەی بێکاری دیسان بەرز دەبێتەوە. 

چەند پێشنیازێکی دیکەی بوودجەی بەهارەی حوکوومەت لەم خاڵانەدا کورت دەکەینەوە:

  • حووومەت 31 ملیارد کرۆن بۆ بوودجەی تایبەت بە پەنابەری تەرخان دەکات.
  • 10 ملیارد کرۆن دەدرێتە کۆمۆنەکان بۆ هەڵسووڕاندنی پرسی خوێندنگا و بواری چاودێری و تەندروستی کە بەهۆی هاتنی پەنابەرانەوە خەرجیی ئەو بوارانە زیادی کردووە.
  • ئەو کۆمۆنانەی پەنابەریان زۆر وەرگرتووە 100 ملیۆن کرۆنیان بەسەردا دابەش دەکرێت بەتایبەت بۆ دابینکردی فێرگای نوێ.
  • پۆلیس لەماوەی ئەمساڵدا 250 ملیۆن کرۆن بەهۆی زیادبوونی ئەرکەکانیانەوە وەردەگرن و 33 ملیۆن کرۆنیش بۆ پرۆسەی ناردنەوەی پەنابەران تەرخان دەکرێت. پۆلیسی ئاسایشی سوید سێپۆ 10 ملیۆن کرۆن بۆ بەرگرتن لە تێرۆریزم وەردەگرن.
  • کۆمەک بۆ خوێندنی فێربوونی زمانی سویدی (SFI) ئەمساڵ 40 ملیۆن کرۆن زیاد دەکات و کۆمەکی فێربوونی زمانی سویدی لە فێگا باڵاکاندا 25 ملیۆن کرۆن زیاد دەکات.

-22  ملیۆن کرۆن بۆ هەڵسەنگاندنێکی عادیلانە بۆ پاشخانی خوێندنی پەنابەران و پێشکەشکردنی خوێندنی گونجاو بەو پێیە، تەرخان دەکرێت.

هەر ئەم پێشنیوەڕۆیە و تا دەرەنگانێک لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پارتەکانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە (مۆدێراتەکان، سێنتەر، لیبراڵەکان، مەسیحییەدیموکراتەکان و پارتی چەپ هەروەها دیموکراتەکانی سوید) گفتوگۆیان لەسەر بوودجەی حوکوومەت ساز دا.

ڕەخنەی پارتەکانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە بوودجەی حوکوومەت بەکورتی بەم شێوەیە بوو:

  • مۆدێراتەکان دەڵین لە کاتێکدا حوکوومەت گەشەی ئابووری ڕادەگەیەنێت نەدەبوا بۆ هەڵسووڕاندنی بوودجەکەی قەرز بکات، نەدەبوا لە کاتی برەوی ئابووریدا دەوڵەت بخرێتە ژێر قەرزەوە.
  • لیبرالەکان ڕەخنەیان ئەوەیە کە حوکوومەت بە زیادکردنی ڕێژە بیمەی بێکاری (A-kassa) بوار بۆ زیادبوونی ڕێژەی نەخۆشنووسان دەکاتەوە بەو شێوەیە ژمارەی نەخۆش و بێکار زیاد دەکات.


 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".