Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چارەسەری تووشبوانی شیرپەنجەی مەمک بەپێی شوێن دەگۆڕیت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 13 april 2016 kl 11.32
تووشبوان بە شێرپەنجە زیاتر دەژین بەڵام نایەکسان چارەسەر وەردەگرن
(2:05 min)
Röntgenplåtar av bröst
Foto: Damian Dovarganes/TT

ڕێکخراوی گشتیی شیرپەنجەی مەمک هۆشداریی دەدات کە بواری تەندروستی بەپێی پێوێست و بە یەکسانی چارەسەر پێشکەشی تووشبوانی ئەو نەخۆشییە ناکات. 

تا ئێستا پلانێکی هاوبەش لە سەر ئاستی سویدا بۆ جارەسەری ئەو کەسانەی کە بە نەخۆشی شیرپەنجەی مەمکەوە دەژین، بەتایبەت ئەو نەخۆشانەی کە شێرپەنجەکە بەلەشیاندا بڵاوبۆتەوە، نییە.

لە هەمانکاتدا شێوازی چارەسەر، دەرمان و مێتوودی چارەسەری نوێ و مەیسەرکردنیان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون دەگۆڕێت. هەر بۆیە ڕێکخراوی گشتیی شێرپەنجەی مەمک پێشنیازیان کردووە کە لیستێکی تۆماری هاوبەش لە ئاستی سویددا بۆ تووشبوان هەبێت.  

  • بەو ڕێگەیە هەموو تووشبوان هەمان بواری چارەسەریان بۆ دەڕەخسێت کە ئیتر کەسێک بەهۆی شوێنی نیشتەجێبوونییەوە لە دەرمان و چارەسەری نوێ بێبەش نەبێت. ئیلیسابێت لیدبرینک سەرپزیشک لە بەشی ئۆنکۆلۆگی لە (Radiuhemmt) دەڵێت.

لە حاڵی حازردا نزیکەی 5000 ژن لە سویددا بە نەخۆشی شیرپەنجەی مەمک لە جۆری تەشەنەسەندووەوە دەژین. لەم ساڵانەی دوایشدا هەندێک چارەسەری نوێ هاتوونەتە کایە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەو نەخۆشییەوە لە ژیاندا دەمێننە زیادی کردووە.

یەکێک لەو کەسانە ئاننا لێنا لوندینە کە پێش چوار ساڵ لەمەوبەر لەتەمەنی 42 ساڵیدا تووشی شیرپەنجەی مەمک بووە، بەڵام ئەو کاتەی کە نەخۆشییەکە لە لەشیدا تەشەنەی سەندووە پزیشکەکان نەیانزانیوە چ جۆرە شیوازە چارەیەکی بۆ دابنێن. 

ئەو دەڵێت ئێمە لە سویددا لە بواری جارەسەری شیرپەنجەی مەمکدا پێشکەوتووین و لە چارەسەری ئەو کەسانەی کە یەکەمجار تووشی نەخۆشییەکە دەبن زۆر سەرکەوتووین، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە جارێکی دیکە نەخۆشییەکە لییان هەڵدەداتەوە پلانێکی هاوبەش و تۆکمە نییە.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".