Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید لە سەرپەرشتیی منداڵە هەژارەکاندا خراپە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 14 april 2016 kl 11.21
"سەیرە کە سوید ناتوانێت ئەو منداڵانە لە نالەباری ڕزگار بکات"
(2:41 min)
Foto:Ingvar Karmhed / SvD / TT
Fotog:Ingvar Karmhed / SvD / TT

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی یونیسێف سوید یەکێکە لەو وڵاتانەی نەیتوانیوە مافی منداڵە هەژارەکان بپارێزێت.

لەو راپۆرتەی یونیسیفدا، ئۆرگانی منداڵان لە نەتەوەیەکگرتوەکان، دەرکەوتووە کە منداڵە هەژارەکان لە سویددا لە بواری ئابووری، تەندروستیی و خوێندنەوە زۆر لە دوای مندالانی دیکەوەن.

سوید بەراورد بە وڵاتانی دراوسێی لە سکەندناڤیا، دانمارک، فینلاند و نەرویج لە پرسی ئەو منداڵانەدا زۆر دواکەوتووە، ئەو سێ وڵاتە لە لیستی ڕیزبەندی گرنگیدان بە منداڵە هەژارەکاندا لە پێشەنگدان کەچی سوید کەوتۆتە خواری لیستەکە بەشێوەیەک لە 35 وڵات کە لەو لیستەدا تۆمارن سوید بە پلەی 23 یەم دێت لە گرنگیدان و دەستەبەرکردنی مافی منداڵە هەژارەکان.

لەو ڕیزبەندییەدا وڵاتانی وەک یۆنان، ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و بەلتیک لە پێش سویدەوە هاتوون. واتا لە سوید باشترن.

  • جێی نیگەرانی و سەرسوڕمانە کە سوید ناتوانێت ئەو منداڵانەی کە پێگە و ژیانیان لە کۆمەڵگەدا باش نییە بەتایبەت لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، لەو نالەبارییە ڕزگار بکات. کرستینا هێلبرون بەرپرس لە ڕێکخراوی یونیسێف لە سوید.

هۆکارێک کە وای کردووە سوید بەراورد بە وڵاتانی دراوسێی لە پرسی ئەو منداڵانەدا دوا کەوتووە ژمارەی زۆری پەنابەرانە کە ڕویان لە سوید کردووە بەرای بەرپرسان، بەڵام بەڕای یونیسێف ئەم هۆکارە بەس نییە بۆ ئەو دواکەوتنەی سوید.  

یونیسێف هەروەها لەو ڕێگەچارانە کۆڵیوەتەوە کە دەکرێت لە بارودۆخی ئەو منداڵانە بگۆڕیت و ژیانیان بەرەو باشتر ببات، بۆ نموونە بڕیاری سیاسی وەک زیادکردنی کۆمەک و پشتگیریی دارایی بۆ ئەو منداڵانە هەروەها گورجکردنەوەی هاوکاریی نێوان فێرگا و دەستگەی پرسە کۆمەڵایەتییەکان.

جێی ئاماژەیە، ئەو منداڵانەی کە بە تەنها لەگەڵ دایک یان باوکیان دەژین هەروەها منداڵی بیانی واتا پەنابەران، لەو بەراوردەی یونیسێفدا زۆرینەی ئەو منداڵانە پێک دەهێنن کە بەرارود بە مندالانی دیکەی کۆمەڵگە بێبەشن.      

جێی باسە یونیسێف لەو ڕاپۆرتەیاندا چەند وڵاتێکی یەکییەتیی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی جیهانی بۆ هاوکاری ئابووری و گەشەپێدان (OECD-länder) ی بەراورد کردووە. لە بەراوردەکەیاندا جیاوازیی نێوان هەلومەرجی ژیانی ئەو منداڵانە بەپێی وڵاتان و پرسەکانی ئابووری، تەندروستی، خوێندن و خۆشگوزەرانی لەبەرچاو گیراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".