Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەمڕۆ گومانلێکراوێک بە خۆئامادەکردن بۆ تاوانی تیرۆریستی دادگایی کرا

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 15 april 2016 kl 10.06
کەسوکاری گومانلێکراوەکە پۆلیسیان ئاگادار کردۆتەوە
(1:39 min)
 Attunda tingsrätt. Foto: Siri Hill/SR
Foto: Siri Hill/SR

بە گومانی خۆئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لاوێک لە دادگای (Attunda tingsrätt) دادگایی کرا.

بەپێی دادوەری گشتی ئەو لاوە کە دانیشتووی ستۆکهۆلمە گوومانی ئەوەی لێ دەکرێت کە خۆی ئامادە کردبێت بۆ ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی. بەڵگەکان لەسەر ئە لاوە دۆزینەوەی ڕینمایی و زانییارییە سەبارەت بە چۆنییەتی دروستکردنی بۆمبی خۆکوژی.

 هەروەها پەیڕەووپڕۆگرامی ئەلقاعیدە سەبارەت بە جیهاد و خۆکوژیی لە وڵاتانی ئەورووپیدا لە موبیلتەلەفۆنی ئەو لاوەدا دۆزراونەتەوە. جگە لەوەش کەلوپەلی بەرهەمهێنانی بۆمب دۆزراوەتەوە.

جێی باسە دایکی ئەو گومانلێکراوە مانگی جانوەری رابوردوو پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و نیگەرانی خۆی سەبارەت بە کوڕەکەی دەربڕیوە کە وتوویەتی بە نیازە خۆی بەو کەسانەدا بتەقێنێتەوە کە دژایەتی دەوڵەتی ئیسلامی داعش دەکەن.

لێکۆڵەوەر لە بواری پرسی تیرۆریستی لە زاکۆی بەرگریی میللی لینوس گوستافسۆن دەڵێت پشتگیری کەسوکار ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرگرتن لە تاوانی تیرۆریستی هەیە، لەبەرئەوەی کەسانی دەوروبەری ئەو لاوانە ئاگایان لێیە و دەتوانن هەر زوو گۆڕانکارییەکان لە هەڵسوکەوت و ڕاوبۆچوونەکانی ئەو کەسانەدا هەست پێ بکەن.

هەر بۆیە گوستافسۆن دەڵێت زۆر گرنگە کە کۆمەڵگە و دەستگە بەرپرسەکان پشتگیری ئەو کەسانە بکەن کاتێک داوای یارمەتی دەکەن.

جێی باسە گومانلێکراو تا ئێستا هەموو ئەو گومانانەی ئاڕاستەی کراون ڕەت دەکاتەوە.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".