Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

منداڵانی بەتەنهاهاتوو بۆ شارەوانییەکانی خۆیان دەگەڕێنرێنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 15 april 2016 kl 10.02
لە % ٣٥ ئەو منداڵانە شوێنی کاتییان بۆ دابینکراوە
(3:50 min)
Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

جێگۆڕکێ پێکردنی منداڵانی بەتەنها بۆ سوید هاتوو لە نێوان شارەوانییەکاندا بەهۆ بێ جێگەیەوە و سەر لە نوێ دامەزراندنەوە کێشە بۆ منداڵەکان دەخوڵقێنێ.

ساڵی ڕابردوو شارەوانییەکان زیاتر لە یەک لەسەر سێی منداڵانی کۆچبەری بەتەنها هاتوویان بەهۆی بێجگەیەوە لە شارەوانییەکانی دیکەدا جێگەکرد بووەوە، بەڵام ئێستا ئەو شارەوانیانەی کە یەکەم جار منداڵەکانیان لێی ناونووسکرابوو بەڵام بۆهۆی بێجێگەیەوە ڕەوانە شارەوانییەکانی دیکە کردووە. ئێستا ئەم شارەوانیانەی کە ئەو کارەیان کردووە دەیانەوێ منداڵەکان بۆ شارەوانییەکانییەکەیان بگێرنەوە. ئەو کارەی شارەوانییەکان بەووتەی منداڵە بەتەنهاهاتووەکان کێشەیەیان بۆ دێتە پێشێ. لەبەر ئەوەی ئەو منداڵانە لەزۆربەی حاڵەتە جێگە و ڕێگەی خۆیان دۆزیەوەتەوە، بۆ نمونە هەر لەقووتابخانەوە بگرە هەتاوەکو دەگاتە هاوڕێ و دۆزینەوەی یانە وەرزشییەکان و خۆ گونجان لەگەڵ کەش و هەوایی شارەوانییەکەی کە تێاندا دانەوە.

جێگەی باسە کەساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٣٣٠٠٠ منداڵی کۆچبەری بەتەنها هاتوو هاتوونەتە سوید. بەهۆی ئەم ڕێژە زۆرەشەوە شارەوانییەکان ڕووبەڕووی کێشەی بێ جێگەیی بوونەوە و ناچاربوون کە لە % ٣٥ ئەو منداڵانە بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ ئەو شارەوانیانە بنێرن کە شوێنیان هەیە و لەوێ جێگیریان کردوون.

ئەو ئامارە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت لە دەزگایی کۆچ وەریگرتووە.  جێگە دابینکراوە کاتییەکان بۆ ئەو منداڵان لەزۆربەی حاڵەتدا بۆ ئەو شارەوانیانەی کە یەکەمجار منداڵەکە خۆی لێ ناونووس کردووە لە ڕووی  ئابوورییەوە گران دەکەوێت.

 لەبەر ئەوەی منداڵەکان لەزۆربەی کاتدا لە خانەی بەخێوکردن یان چاودێری کردنی منداڵانی بەتەنها هاتوو کە بەسویدی بە (HVB- hem) ناسراوە جێگەیان بۆ دابین دەکرێ. ئەوەش لە ڕێکەی کرێنی جێگەوە کە ئەو خانانەش لە زۆربەی کات لەلایەن کۆمپانیا تایبەتەکانەوە بەڕێوەدەبرێن. لەم ڕوانگەیەشەوە شارەوانییەکان دەیانەوێ منداڵەکان بگەڕێننەوە و لەخوودی شارەوانییەکەیاندا جێگەیان بۆ دابین بکەن. چوون هەرزانتر دەکەوێ.

 لە ئێستادا هیچ ئامارێکی تۆمارکراو لەسەر ڕێژەی ئەو شارەوانیانەی کە سەقاڵی ئەم پرۆسەن لەبەر دەستدا نییە، بەڵام هەریەکە بەڕێوەبەرایەتی پارێزگا و شارەوانییەکانی سوید (Sveriges Kommuner och Landsting) بەێوەبەرایەتی گشتی کۆمەڵایەتی و نەخۆشەوانی (Socialstyrelsen) و چەندین فەرمانگەی بەرپرس لەو بوارەدا ئەماژەیان بەو کارە کردووە کە شارەوانییەکان سەقاڵی جێگۆڕکێ کردنن بەمنداڵانی بەتەنها هاتوو.

یەکێک لەو منداڵانەی کە دووچاری کێش بووە بەهۆی شوێن گۆڕینەوە ئەمیرە. یەکەم جار لە شارەوان کووملا دەزگایی کۆچ ناونووسی کردبوو، بەڵام لەبەر نەبوونی جێگە ڕوانەی شارەوانی ئوپسالە کرا بوو. ئەمیر پێیوابووە کە ئید هەر لە ئوپسالە دەژی، بەڵام ئێستا شارەوانی کووملە دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە.

 -  ئەمیر دەڵێ. یەکەم جار من هاتمە شاریی ئووپسالە. ئەوان پێیان ووتم کە ئیدی تۆ لێرە دەژیت. من دەستم بەخوێندن کرد و هاوڕێم لێرە پەیداکردووە و لە یانەیەکی تۆپی پێ دەستم بەیاریکردنکردووە. ژیانم لێرە دەستپێکردووە، بەڵام ڕۆژێک دەزگایی خزمەتگوزاری کۆمەڵاییەتی هاتنەلام و پێیان وتم دەبێت تۆ بۆ شارەوانی کووملا بگوێزیتەوە. من ناومەوێ بۆ ئەو باربکەم و لە ئووپسالە ژیانم دامەزراندووە.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".