Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەگەری لابردنی کاپڵان وەزیری نیشتەجێبوون لە ئارادایە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 18 april 2016 kl 11.05
کاپڵان ئیسرائیلی بەروارد بەنازییەکانی ئەڵمانیا کردووە
(2:09 min)
Foto: TT
Foto: TT

وەزیری نیشتەجێبوونی سوید مەهمەت کابڵان دووبارە لەسەر ووتەکانی دەکەوێتەوە بەر ڕەخنە.  

وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت باڵسروێم یەکێکە لەو کەسانەی ڕەخەی توند ئاراستەی کاپڵان دەکات. وەزیری نیشتەجێبوونی سوید لەسەر لیستی پارتی ژینگە مەهمەت کاپڵان  لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە ساڵی ٢٠٠٩ لە کاتی بەڕێوەبردنی کۆڕێکدا لەکۆمەڵەی سۆماڵیایی لە باشوور ستۆکهٶڵم ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوەی ئیسرائیل ئەمڕۆ بەرامبەر فەلەستینیەکان ئەنجامی دەدات هەمان تاوانە کە نازییەکان لەساڵانی سییەکاندا بەرامبەر جوولەکەکان ئەنجامیان داوە.

ئەم بابەتە دوێنێ ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت ئاشکرایکردووە. جێگەی باسە وەیزی دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسروێم بەتوندی ڕەخنەی لە مەهمەت كاپڵان گرتووەو بەبەشێ هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت دەڵێت کە وتەکانی کاپڵانی ئێجگار جێگەی نیگەرانییە و بەهەموو شێوەیەک ئەو دژی ئەو وتانە دەوستێتەوە.  سەبارەت بەدوورخستەنەوەی کاڵپان لەپۆستەکەی، ئەوا وەزیری دەرەوەی سوید ڤاڵستروێم ڕایگەیاند کە بابەتە پەیوەسەتە بەسەرۆک وەزیرانەوە.

 جێگەی باسە هەفتەیی ڕابردوو چەند وێنەیەکی وەزیری نیشتەجێبوون، مەهمەت کاپڵان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و لە ڕۆژنامەکانی  (Expressen, Aftonbladet) بڵاوبوونەوە تێیدا کاپڵان لە ئێوارەخوانێکدایە لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی تووندڕەوی تورکی، گورگە بۆرەکان، هەروەها باربارۆس لایلان جێگری فیدراسیۆنی ڕێکخراوە تورکییەکان لە سوید لە وێنەکەدا دیارە، لەیلان کە لەم ڕۆژانەی دواییدا لەسەر پەیامە ڕاسیستییەکانی دژ بە ئەرمێنییەکان لە گۆڕەپانی سێرگەلستۆرییەوە لە ستۆکهۆلم لە کارەکەی دەرکرا.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".