Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پرۆژە بۆ دایکی ئەو کەسانەی دەچنە ناو داعش دادەمەزرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 18 april 2016 kl 16.39
"هیچ دایکێک نییە بیەوێ منداڵەکەی بچێتە ناوە داعش"
(2:21 min)
Mona Sahlin anser att man ska prioriterar nätverk av anhöriga och mammor i kampen mot radikalisering.
وێنە: TT

پرۆژەیەکی نوێ بۆ ئەو دایکانەی کە منداڵەکانیان دەچنە نێو داعش یان دەیانەوێت پەیوەندی بەو ڕێکخراوە تیرۆریستیەوە بکەن دادەمەزرێ.

لەسەر ئەرکی مۆنا سالین، ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندوتیژی چوار شارەوانی لە سویددا وەک نمونە تۆڕێکی تایبەت دادەمەزرێنن و خولێکی نوێش بۆ بەهێزکردنی دایکان دەکەنەوە.

جێگەی باسە ئەم پرۆژە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە بەڕێوەبەرانی ئێستا پرۆژەکە سەردانی وەڵاتی بەلجیکایان کردووە و لەوێ چاویان بەو دایکانە کەوتووە کە کوڕەکانیان پەیوەندیان بەڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراوەوە کردووە. هەر لە بەلجیکا ئەو بەێوەبەرانەی پرۆژەکە بەشداری خولی فێرکاریان کردووە و پاشان ئەزموونی ئەو دایکانەیان لەگەڵ خۆیاندا بۆ سوید هێناوەتەوە. ئەمەش بۆ ئەوەی دایکان بەهێز بکات.

مۆنا سالین، ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندوتیژی بۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە جەنگی دژی بەداعش یەکەم جار لەلایەن دایکانە ئەنجامی دەدرێ. هاوکات سالین ئاماژەشی بەوە کردووە کە یەکەم کەس لە جمووجووڵ و گۆڕانکاری هاتن بەسەر گەنجەکاندا دایکانن کە بەزووی لایان ئاشکرا دەبێت. هەر ئەوانیشن سەرتا هەوڵی ڕاگرتنیان دەندن. ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە کە دایکان لەو کارەی منداڵاکانیان ئەنجامی دەدەن بێتاوانن.

 

ئەو شارەوانیانە کە لە پرۆژە کاتییەکەدا دایکان تیایدا بەشدار دەبن لەمانە پێکدێن، ستۆکهۆڵم، یۆتێبۆری، بۆرلێنگ و ئوێرێبرۆ. ئامانجی سەرەکی پرۆژەکە بریتیە لە بەئاگابوونی دایکان لەکاتی گۆڕانکاری هێنان بەسەرمنداڵەکانیاندا، نەترسان لەوەی کە باسی بکەن چیان بەسەردا هاتووە و کە ئەو بابەتەی لەزۆربەی حەڵەتدا وەک شەرمەزاری لەقەڵەم دەدرێ ئاسایی ببێتەوە.

بەڕێوەبەرانی پرۆژەکە تیشكیان خستۆتەسەر ئەوەی کە دایکان بوونەتە قوربانی و مۆری دایکی تیرۆریستەکانیان لەسەر دانراوە. بۆی هەوڵی بەهێزکردنی دایکان دەدرێ هەتاوەکو لەو دۆخە ئاڵۆزە ڕازگاریان بێت.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".