Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سیستێمی بەرگرتن لە سووتان لە کامپەکانی پەنابەراندا کەمهێنە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 19 april 2016 kl 10.33
"مەترسیی گەورە ئەوەیە کەسێک بەو هۆیەوە بسووتێت"
(1:51 min)
Foto: Sveriges Radio
Foto: Sveriges Radio

 سێ لە چواری کامپی پەنابەران و خانەی سەرپەرشتیی منداڵە پەنابەرە بەتەنها هاتووەکان کەموکورتییان هەیە لە سیستێمی بەرگرتن لە ئاگرکەوتنەوە.

لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی ڕادیۆی سویددا دەرکەوتووە کە بۆ نموونە ڕێگەکانی چوونەدەرەوە لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا گیراون، زەنگی ئاگادارکردنەوە کار ناکەن، تاقیکردنەوە و فێرکردنی سیستێمی بەرگرتن لە ئاگرکەوتنەوەیان نییە و دەرگاکان بەرگەی ئاگر ناگرن.

 وەزیری ناوخۆ ئەندەرش ئیگێمان دەڵێت، ئەم کەموکورتییانە جێی نیگەرانییە و دەرئەنجامێکی یەکجار خراپی ئەم بارودۆخە ئەوەیە کە بە هۆی ئەو کەموکورتییانەوە کەسێک بسووتێت. ئەو دەلێت دەبێت ئەم پرسە گرنگی یەکجار زۆری پێ بدرێت و ئەو کەموکورتییانە چارەسەر بکرێن.

هەر بەهۆی ئەو کەموکورتییانەوە یەکێک لە خانەکانی سەرپەرشتیی منداڵە بەتەنهاهاتووەکان (HVB) لە شاری کاتریناهۆڵم داخراوە. ئەمە تەنها نموونەیەکە لەو کامپ و خانەی سەرپەرشتیی پەنابەرانەی کە ڕادیۆی سوید لە 75 کۆمۆندا لێی کۆڵیوەتەوە.

سێ لە چواری ئەو 300 کامپ و خانەی سەرپەرشتییانە پرسیاریان لەسەر بووە و لەسەدا 60 کەموکورتییەکان هێندە زۆر بووە کە دەبێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا چارەسەر بکرێن.   

هەر بەپێی ئەو بەدواداچوونە نەبوونی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئاگرکەوتنەوە لە هەندێک لە کامپەکان و لێدانی ئەو زەنگە بە بێ هۆ لە هەندێکی دیکەیاندا دیاردەیەکی بەردەوامە. هەندێک لەو پەنابەرانە دەڵێن کە بەهۆی ئەوەی کە چەند جارێک ئەو زەنگە بێ هۆ لێیداوە چیتر ئەمان لەکاتی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوەدا ناچنە دەرەوە.

لەگەڵ ئەمانەشدا کەمووکورتی دیکە هەن بۆ نموونە ئامێری ئاگرکوژاندنەوە نییە و تابلۆی ئاگادارکردنەوە داناگیرسێن. ئولف سمیدباری جێگری بەرپرس لە (Nerikes Brandkår) دەڵێت کاتێک ئەم کوموکورتییانە دەبینین لەوە دەترسین کە چەند کەسێک بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە گیان لەدەست بدەن.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".