Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بانکی ئیسلامی ڕێگەی دامەزراندنی لە سوید پێ نەدرا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 19 april 2016 kl 10.59
سەرماییەی تەواویان نییە
(1:49 min)
Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

دەزگایی چاودێری دارایی حکومەت (Finansinspektionen) داخوازینامەیەکی تایبەت بەدامەزراندنی بانکێکی ئیسلامی ڕەتکردۆتەوە.

مەبەست لەبانکی ئیسلامی لە سویددا (islamiska banken i Sverige) ئەو بانکەیە کە بەهیچ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ سوود یان (ränta)یی تێدا ناکرێ. هاوکات ئەو بانکە دەبێت بەپێی یاساکانی قورئان یان شەریعەتی ئیسلام بەڕێوەببرێت.  

 جێگەی باسە کە هۆکاری پەسەند نەکردنی دامەزراندنی ئەو بانکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خاوەنی بانکەکە تەواوی سەرمایەیە یان پاری بەپێی مەرجەکان ئاماددە نەبووە نەبوو.

 بەپێی یاسا ئەو بانکەی لەسویدا دادەمەزرێت دەبێت پێنج ملیۆن یۆرۆ یان نزیکەی ٤٦ ملیۆن کرۆنی پێشەکەی هەبێت. بەبێ ئەو مەرجەش خاوەنی باکەکە لەڕووی سەرمایەوە دەبێت لە ئاستێکی باشی خاوەنداریدا بن. بەڵام لەم حاڵەتەدا تەنها کۆیی پارە گشتییەکە نەبووە کە بووە بەڕێگر لەبەر دەم دامەزراندنی بانکە ئیسلامییەکەدا، بەڵکو ئەو کەسەش کە وەک بەڕێوەبەری بانکەکە دەستنیشانکراوە لەلایەن دەزگایی چاودێری داراییەوە وەک سەرۆکی بانک پەسەند نەکراوە.

جێگەی باسە ئەو کەسانەی کە ویستوویانە بانکە ئیسلامییەکە دابمەزرێنن کەسانی بازرگانن و پارساڵ کە داخوازینامەکەیان ڕادەستی دەزگایی چاودێری دارایی کردووە  پێیانوابووە کە داخوازینامەکە پەسەند دەکرێ و ئەوان ئەو مەرجانە پڕ دەکەنەوە. بەڵام بەپێچەوانەوە بووە. وەک ئاماژەمان پێکرد لە ئێستادا داخوازینامەی دامەزراندنی بانکی ئیسلامی لەسویددا ڕەتکراوەتەوە، بەڵام خاوەن پێشنیازەکە دەتوانێت لە دادگایی کارگێڕی (Förvaltningsrätten) داوایی تێهەڵچوونەوە بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".