Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پرسی کۆچ گرنگترین بابەتە لەسویددا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 19 april 2016 kl 12.52
لە %٥٣ یی بەشداربووان بایەخ بەپرسی کۆچ دەدەن
(1:29 min)
Henrik Ekengren Oscarsson under årets SOM-seminarium.
Foto: Lasse Nilsson/ Sveriges Radio وێنە: Lasse Nilsson/ Sveriges Radio

ئەو پرسانەی پەیوەستن بەپرسی کۆچەوە لە سویددا زۆرترین بایەخیان پێدەدرێ.

ئینستیتووتی پرسی کۆمەڵگە، ڕایگشتی و مێدیاکان لە زانکۆی یۆتێبۆری کە بەسووم (SOM) ناسراوە لە لە دواین راپرسی ساڵانەیدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە ئاشکرایکردووە کە لە نێو هاوڵاتیاندا زۆرترین بایەخ بەپرسی کۆچ دەدرێت و یەکێکە لە پرسە هەرە گرنگەکانی ئەمڕۆ کۆمەڵگەی سوید.

 جێگەی باسە گرنگیدان بەپرسی کۆچ و کۆچبەران و هاوگونجی لەماوەی یەک ساڵدا واتە ساڵی ٢٠١٥ دا بەشێوەیەکی بەرچاوە هەڵکشاوە. لەکۆی ڕێژەی ئەو کەسانەی بەشداری ڕاپرسی ساڵانەکەیان کردووە کە ئەم بابەتەیان وەک گرنگ لەقەڵەمداوا لەماوەی یەکساڵدا لە %٢٧ بۆ لە %٥٣ هەڵکشاوە.

بەپێی ڕاپرسییەکەی ئینستیتووتی پرسی کۆمەڵگە، ڕایگشتی و مێدیاکان زیاتر بایخدان بەم پرسە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پرسی کۆچبەران بەباش و بەخراپ لەگفتووگۆی هاوڵاتیان و لە مێدیادا رەنگیداوەتەوە.

 لەپاش پرسی کۆچ و کۆچبەران بەپێی ڕاپرسییەکە پرسی خوێندن و پەروەردە لەپلەی دووەمدا بووە کە لەکۆی گشتی بەشداربووان لە % ٢٩ ئەم پرسەیان وەک یەکێک لەپرسە گرنگەکانی دیکە داناوە.

جێگە باسە ڕاپرسیی ساڵانەی ئینستیتووتی پرسی کۆمەڵگە، ڕایگشتی و مێدیاکان ئەمڕۆ لەزانکۆی یۆتێبۆری پێشکەش کرا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".