Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i Kronåsens industriområde med kraftig rökutveckling som följd.
(Publicerat idag kl 15.48)
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

”لابردنی کاپڵان داخستنی کایەی سیاسییە لە موسوڵمانەکان”

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 19 april 2016 kl 15.22
"هەموو ڕێکخراوە ئیسلامییەکان لە بیروباوەڕدا هاوبەشن"
(3:05 min)
لە ڕاستەوە: مەهمەت کاپڵان وەزیری پێشووی نیشتەجێبوون، ڕەشید مووسا بەرپرسی ڕێکخراوی لاوە موسوڵمانەکان، وێنە، ڕادیۆی سوید
لە ڕاستەوە: مەهمەت کاپڵان وەزیری پێشووی نیشتەجێبوون، ڕەشید مووسا بەرپرسی ڕێکخراوی لاوە موسوڵمانەکان، وێنە، ڕادیۆی سوید

چەند لایەنێکی ڕەخنەگر دەڵێن ناچارکردنی وەزیری نیشتەجێبوون مەهمەت کاپڵان بۆ دەست لە کار کێشانەوە ئاماژەیە بۆ جێنەکردنەوەی موسوڵمانان لە سەکۆی سیاسیدا.

ڕەشید موسا بەرپرسی لاوە موسوڵمانەکانی سویدە (Sveriges Unga muslimer) و دەڵێت لابردنی کاپلان ناردنی پەیامێکە بۆ موسوڵمانە سویدییەکان کە ئەوان لە سەکۆی سیاسیدا جێیان نابێتەوە، کە ئێمە واتا موسوڵمانان لە سویددا و لە دام و دەستگە دیموکراسییەکاندا بۆمان نییە بە هەمان مەرجی هاوڵاتییانی دیکە بەشدار بین.

ئەو ئاماژە و پەیامە ڕوونە و بەڵگەش لابردنی مەهمەت کاپڵان و پێشتریش بە هەمان شێوە عومەر موسەتەفایان لابرد.

بەبیر دێنمەوە، ئەو عومەر موستەفایەی ڕەشید موسا باسی دەکات، ساڵی 2013 بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی سۆسیالدیموکراتەکان لە سویددا هەڵبژێردرا، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت ناچار کرا دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە عومەر موستەفا وەک سەرۆکی کۆمەڵی ئیسلامی چەند کەسێکی گومانلێکراوی بۆ سیمینار داوەت کردبوو.  

هەلیل کەرەڤەلی شارەزای پرسی تورکیا لە ئینستیتیوتی گەشەی ئاسایس و سیاسەت، ئەویش ڕەخنە دەگرێت و دەڵێت گومان و ڕەخنەکان لە وەزیری نیشتەجێبوون مەهمەت کاپڵان یەک لایەنە بوون.

ئەوەی کە کاپلان لە چەند وێنەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوی گورگە بۆرەکان (Grå Vargarna) واتا ڕێکخراوی ڕاستڕەوە تووندئاژووەکاندا دەرکەوتووە شتێکی سەیر نییە چونکە گەر کەسێک لەگەڵ کۆمەڵگەی تورکی لە سویددا تێکەڵ ببێت ناتوانێت ئەو گرووپە واتا گورگە بۆرەکان جیا بکاتەوە، لەبەرئەوەی ئەوان لایەنگرێکی زۆریان هەیە و لە هەموو بۆنە و کۆبونەوەیەکی تورکیدا نوێنەریان دەبینرێت.

هەلیل کارەڤالی دەڵێت دەستلەکارکێشانەوەی پرسی ئەوە دەنێتە کە ئاخۆ لەمەودوا دیالۆگ لەگەڵ موسوڵمانەکانی سویددا چۆن دەبێت.

  • ئەگەر ئەم ڕێکخراوە واتا گورگە بۆرەکان بە تووندڕە و ئەژمار دەکرێن و نابێت هیچ جۆرە پەیوەندییەکی سیاسیی لەگەڵیاندا هەبێت، ئەوا دەبێت پێداچوونەوە بە هەموو پەیوەندییەکانی دیکەیان لەگەڵ گرووپ و ڕێکخراوە ئیسلامییەکانی دیکەی کۆمەڵگەدا بچنەوە، لەبەرئەوەی کە ڕێکخراوی گورگە بۆرەکان جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکەدا نییە، کەرەڤالی دەڵێت لەبەرئەوەی هەموو ڕێکخراوە ئیسلامییەکان لە بیروباوەڕدا وەک یەکن.


بۆ زانیاری زیاتر لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی مەهمەت کاپڵان بڕوانە لینکی هاوپێچ!


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".