Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هەڵسەنگاندن لەچۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەراندا دەکرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 19 april 2016 kl 15.41
ڕێژەی کۆچبەران بۆ سوید ئێجگار کەمی کردووە
(1:52 min)
Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

حکومەتی سوید بڕیارە هەڵسەنگاندنێکی بێلایەنە لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی کۆمەڵگە لەڕوانگەی هاتنی ئەو ڕێژەی زۆرەی کۆچبەرانەوە کە پار ساڵ ڕوویان لەسوید کرد ئەنجام بدات.

وەزیری کۆچی سوید مۆرگان یوهانسۆن ئەمڕۆ لەکاتی لێپرسنەوەی لەلایەن لیژنەی دەستووری پەرلەمانەوە ئاماژەی بەچۆنێتی مەمەڵەکردن و خۆ ئامادەکردنی حکومەتی لەکاتی هاتنی ئەو ڕێژەی زۆرەی کۆچبەران کە ساڵی ڕابردوو ڕوویان لەسوید کرد. هەروەها تیشكی خستەسەر ئەوە فشارە گەوەرەی کە لەسەریان درووس بوو. لەوە ڕوانگەیەشەوە چەندین بڕیاری بەپەلە گاریگەریانە ئەوە دەم دەرکرا.

هاوکات جەختی لەسەر ئەوەش کردەووە کە نە خوودی خۆی یان هاوکارانی لە حکومەت هیچ هەڵەتییەکیان نەکردووە، ئەمەش سەرەڕایی ئەو دۆخە ئاڵۆزە. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ هەڵسنگاندنێکی بێلایەنە ئەنجامبدرێت کە بەچی شێوازیک کۆمەڵگە مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکەدا کردووە و بەچی شێوەیەکیش چارەسەریان بۆ قەیرانەکە کردووە.

 بڕیارە هەڵسەنگاندنەکە لەبەهاری ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت و پاشان دەرئەنجامەکەی بەردەست بخرێت. 

جێگەی باسە کە ڕێژەی کۆچبەران بەڕێژەیەکی بەرچاو لە سویددا کەمیکردووە. بۆ نمونە لە سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا ٩١٤٧ کۆچبەر لە سویددا داوایی مافی پەنابەریان کردووە. لەبەرامبەردا و لە ساڵی ڕابردوودا بەگشتی ٩٠٠٠٠ کۆچبەرا داوای مافی پەنابەریان لەسوید کردووە.

لەنێو منداڵانی بەتەنها هاتووشدا ڕێژەکە ئێجگار کەمی کردووە. بۆ نمونە تەنها لە مانگی دەیی ساڵی ڕابردوودا ٩٣٣٩ منداڵی کۆچەری بەتەنهاهاتوو ڕوویان لەسوید کردووە، بەڵام لەمانگی سێ ئەمساڵدا تەنها ١٢١ منداڵی بەتەنهاهاتوو هاتوونەتە سویدو داوایی مافی پەنابەریان کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".